
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكە و لە قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆ مەدرید رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:30 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدرید بكات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاری

بارسێلۆنا لەم وەرزەدا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت.
لە قۆناخی چارەگی كۆتایی رووبەڕووی ڤالێنسیا بووەوە و بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لێبردەوە، لە قۆناخی شازدەش بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ریال بێتیسی بردەوە.
لەم وەرزەی لالیگادا بارسێلۆنا 25 یاریی كردووە، لە 17 یاریی براوە بووە، 3 یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت.
لە بەرامبەردا ئاتلێتیكۆ مەدرید لە قۆناخی چارەگی كۆتایی بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام لە خێتافی بردەوە و لە قۆناخی شازدەش بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە ئێڵچی بردەوە.
لەم وەرزەی لالیگاشدا لە كۆی 25 یاریی لە 15 یاریی براوە بووە هەشت یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 53 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت.
هەردوو یانە لە مێژوودا 243 جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە، بارسێلۆنا لە 110 یاریی براوە بووە، ئاتلێتیكۆش 77 یاریی و لە 56 یارییش یەكسان بوون.
بارسێلۆنا 456 كۆڵی كردووە و ئاتلێتیكۆ مەدریدیش 350 گۆڵ.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بارسێلۆنا بە بێ تێر شتیگن، مارک بێرناڵ و ئەندریاس كریستێنسن رووبەرووی ئاتلێتیكۆ مەدرید دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا ئاتلێتیكۆ بە بێ كۆكێ بەرامبەر بارسا یاریی دەكات.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا
چێزنی
كۆندێ، كوبارسی، مارتینێز، بالدێ
دی یۆنگ، پێدری
یامال، ئۆلمۆ، رافینیا
لیڤاندۆڤسكی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئاتلێتیكۆ مەدرید
خوان موسۆ
یۆرێنتی ، خێمینیز، لینگلێت، لینۆ
سیمیۆنی، دی پاوڵ، باریۆس، گالاگێر
گریزمان، ئالڤارێز