ئینگلتەراگرنگترین

هالاند گاڵتە بە مایڵز لویس دەکات و تۆڵەی لاساییکردنەوەکەی لێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

هالاند هێشتا لاساییکردنەوەکەی مایڵز لویس بەرگریکاری ئارسیناڵی لەیاد نەکردووە و دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر وێستهام یونایتد تۆڵەی خۆی لێکردەوە.

دوای ئەوەی مایڵز لویس لە یاریی بەرامبەر مانچێستەر سیتی گۆڵێکی کرد، لەسەر شێوازی ئێرلینگ هالاند ئاهەنگی گێڕا و لاسایی ئەو هێرشبەرە نەرویجییەی کردەوە، چەند هاندەرێکی وێستهام یونایتد دوای دۆڕانەکەی ئارسیناڵ بەرامبەر وێستهام یونایتد لە بەردەم یاریگای ئیمارات لاسایی مایڵز لویسیان کردەوە.

Erling Haaland liked the photo of two West Ham fans posing outside the Emirates

ئێرلینگ هالاند لە ئینستاگرام لایکی وێنەی هاندەرەکانی وێستهام یونایتدی کردووە، کە مایڵز لویس لە یارییەکەی وێستهام یونایتد لە خولەکی 73 بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و گەنەرز ئەو یارییەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر دۆڕاند و بەرگریکارە لاوەکە بەهۆی هەڵەیەکی کوشندەی لە یاریگا کرایە دەرەوە و یەکێک بوو لە هۆکارەکانی دۆڕانی گەنەرز.

Myles Lewis-Skelly

بابەتی زیاتر

Back to top button