
یاریگا –
کلاسیکۆی کوردستان لە نێوان هەولێر و دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
بریاربوو دووشەممەی داهاتوو ( 24ـی شوباتی 2025 ) کلاسیکۆی کوردستان لە گەڕی 22ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە نێوان هەولێر و دهۆک لە یاریگای فرانسۆهەریری بەرێوەبچێت، بەڵام خولەکە تا کاتێکی نادیار دوادەخرێت، لەم ماوەیەشدا یارییەکانی جامی عێراق دەکرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا بەهۆی قەیرانی دارایی و پێنەدانی شایستەی دارایی ناوبژیوانان و کرێی سیستمی ڤار بە کۆمپانیای تایبەت، خولی ئەستێرەکانی عێراق تا کاتێکی نادیار دوادەخرێت، دوای ئەو ماوەیەش بە ئەگەرێکی زۆرەوە خولەکە بەبێ ڤار دەست پێدەکاتەوە ئەگەر کێشەکە بە خێرایی چارەسەر نەکرێت.
ئەمڕۆ کاتژمێر 5ـی ئێوارە تیروپشکی قۆناخی 16ـەی جامی عێراق لە بارەگای خولی پیشەگەرانی عێراق رادەکێشرێت، چوار یانەی کوردستانی لە قۆناخی 16ـەی جامەکەن ئەوانیش دهۆک و نەورۆز و زاخۆ و پێشمەرگەی سلێمانین، بریاریشە لە ناوەراست و کۆتاییەکانی ئەم هەفتەیە یارییەکانی ئەم قۆناخه بەرێوە بچێت.