ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی 9 یاریزانی بەڕێدەكات

سیتیزن تیمەكەی نوێ دەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بۆ وەرزی نوێ ریزەكانی یانەكەی رێكدەخاتەوە و چەندین یاریزان یانەكە جێدەهێڵن.

لەم وەرزەدا مانچێستەر سیتی بە بارودۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت و لە ركابەریكردنی بردنەوەی نازناوەكان دوورە.

ریال مەدرید لە قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ لە مانچێستەر سیتی بردەوە و تیمەكەی پێپ ماڵئاوایی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی دەیلی مەیڵ، پێشبینی دەكرێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا چەندین یاریزان ریزەكانی مانچێستەر سیتی جێبهێڵن.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو ناوانەی كە ئەگەر هەیە لە هاوینی داهاتوودا سیتیزن جێبهێڵن بریتین لە ( كێڤن دی برۆین، ئێلكای گوندۆگان، بێرناردۆ سێلڤا، جاك گرێلیش، كۆڤاسیچ، ماتیۆس نونێس، جۆن ستۆنس، كایڵ وۆڵكەر و ئێدەرسن).

مانچێستەر سیتی لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button