
یاریگا –
جگە لە رۆیشتن، دوو یاریزانی ریال مەدرید دوو یاریزانی ریال مەدرید رێگەچارەی دیکەیان لەبەردەمدا نەماوە و قەڵای شپی جێدەهێڵن.
هەردوو یاریزانی لاوی یانەکە ئاردا گولەر و ئێندریک کە لە دوو هاوینی لەدوای یەک لە 2023 و 2024 به هیوایەکی گەورە وەک پرۆژەی ئاییندەی یانە شاهانەکە لە یانەکانی فێنەرباچێ و پاڵمێراسەوه گواسترانەوە، بەڵام کارلۆ ئانچێلۆتی دەرفەتێکی ئەتۆی پێنەداون. بەجۆرێک، خولەکی بەشداریکردن بۆ ئەستێرە تورکیەکە لەو 27 یارییەی لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا پێیدراوە، کەمترە لە 36 خولەک بۆ هەر یارییەک. هاوتیمە بەڕازیلیەکەی دۆخی لەو باشتر نییە و تەنها 22 هەلی پێدراوە کە سەرجەمیان 400 خولەکی یاریکردنە. واتا کەمتر لە 19 خولەک وەک تێکڕا بۆ هەر یاریەک.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، ئەو دوو یاریزانە دەیانەوێ ئەم هاوینە ریال جێبهڵێن بەوەی هەست بە بێزارییەکی زۆر دەکەن بۆ کەمی خولەکی یاریکردن لەژێر سەرپەرشتی ئانچێلۆتی.
سەرچاوەکە نووسیوشیەتی کە دوو لاوەکەی مێرەنگی هەست بەوە دەکەن لەلایەن راهێنەرە ئیتاڵیەکەوە نادیارکراون، هەربۆیە بیر لە بژاردەی رۆیشتن دەکەنەوە.
🚨 Both Endrick and Arda Güler want to leave Real Madrid this summer.
The teenage duo have been ‘dismayed’ with their lack of minutes, they are fed up and have been made to feel invisible by Carlo Ancelotti.
(Source: @SPORT) pic.twitter.com/2utl5mzccM
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) February 19, 2025