کوردستان

لە چوارقوڕنەوە بۆ سەرجەم یانەکان؛ خاڵەکانی قۆناخی یەکەممان بدەنەوە

پێشمەرگەی هەولێر دوا خولەک سێ خاڵی وەرگرت

Yariga App

یاریگا –

چوارقوڕنە لە یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد و دووەم یارییە خاڵە لە دەستدراوەکانی قۆناخی یەکەم وەردەگرێتەوە،

لە گەڕی 18ـەی خولی نایابی کوردستان، چوارقوڕنە لە یاریگای خۆی 3 _ 0 لە پیشەسازی بردەوە، ئەم سەرکەوتنەی چوارقوڕنە گەورەترین سەرکەوتنی ئەم وەرزەی بوو دوای ئەوەی قۆناخی یەکەم لە بێ ئەنجامی دەیناڵاند، وێڕای بەدەستهێنانی سێ خاڵ، چوارقوڕنە بە 18 خاڵ لە ریزبەندی 13ـەم مایەوە، پیشەسازیش لە ریزبەندی 11ـەمە بە 20 خاڵ.

چالاک سەرکەوت خولەکی 93 بوە فریاد رەسی پێشمەرگەی هەولێر و 1 _ 0 لە هەولێریان بردەوە، بەم سەرکەوتنە پێشمەرگە بە شێوەیەکی کاتی بە 35 خاڵ ریزبەندی یەکەمی وەرگرت لە چاوەڕوانی یاریی سبەی شێروانە بەرامبەر رانیە، هەولێر بە 23 خاڵ چووە ریزبەندی حەفتەم دوای ئەوەی برایەتی بە براوە هەژمارکرا بەرامبەر سەید سادق بە 23 خاڵ هاتە شوێنی هەولێر و لە ریزبەندی شەشەم دێن.

هەندرێن لە یاریگای خۆی بە سێ گۆڵی خاوێن سێ خاڵی لە سیروانی نوێ وەرگرت، سلێمان دەروێش یاریزانی پیشەگەری هەندرێن دوو گۆڵ و ئەسیستێکی کرد لە کۆی چوار یارییدا چوار گۆڵ و دوو ئەسیستی کردووە بۆ تیپەکەی، هەندرێن بەم بردنەوەیە هاتە ریزبەندی نۆیەم بە 20 خاڵ و سیروانی نوێش بە هەمان خاڵ لە ریزبەندی 10ـەیەم دێت.

یارییەکانی سبەی لە خولی نایابی کوردستان

 

بابەتی زیاتر

Back to top button