ئیتاڵیافه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنریکی بە گرێبەستێكی نوێ هەڕەشە لە دۆنارۆما دەکات

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان  بۆ بەهێزکردنی پێگەی گۆڵپارێزی بە چەند ئاراستەیەک هەنگاو دەنێت ئه‌ویش گرێبه‌ستكردنه‌ له‌گه‌ڵ گۆڵپارێزێكی نوێ له‌ مێركاتۆی هاوینه‌.

تۆڕی “GFFN”ی فەرەنسی بڵاویکردووته‌وه‌، ئارەزووی یانە پاریسییەکە بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزێک شاراوە نییە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لویس ئێنریکی باوه‌ڕی بە ئاستی جیانلویجی دۆنارۆمای ئیتاڵی نییە.


ئاماژەی بەوەشکردووه‌، پاریس سانجێرمان بیر لە گواستنەوەی مایک ماینان گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانه‌ی میلان ده‌كاته‌وه‌، کە دەرچووی ئەکادیمیای یانە پاریسیەکە بووە، گۆڵپارێزه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ لە هاوینی 2026 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی کۆتایی دێت و هێشتا لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە نەگەیشتووەتە رێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبه‌سته‌كه‌ی.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسیش پێشتر ئاماژەی بە ئارەزووی پاریس سانجێرمان کردبوو بۆ گواستنەوەی لۆکاس شیڤالیێری گۆڵپارێزی یانەی لیل بۆ بەهێزکردنی پێگەی گۆڵپارێز له‌ یانه‌كه‌.

تۆڕی GFFN ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەگەر ماینان یان شیڤالیێر پەیوەندی به‌ پاریس سان جێرمان بكه‌ن، ئه‌وا یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ دەرگای گەڕانەوەی دۆنارۆما بۆ خولی ئیتاڵیا دەکاتەوە.

دۆنارۆما (25 ساڵ) لە هاوینی 2021 بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر لە میلانه‌وه‌ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد و خولی فه‌ڕه‌نسی و جامی فه‌ڕه‌نسی و جامی سوپه‌ری فه‌ڕه‌نسی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌

بابەتی زیاتر

Back to top button