گریلیش: 2024 ناخۆشترین سالی ژیانم بوو
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/202402281250-main.cropped_1709099442-780x470.jpg)
یاریگا –
جاک گریلیش ئەستێرەی مانچێستەر سیتی پێی وایە ساڵی رابردوو سەختترین ساڵی کاروانی وەرزشی خۆی بووە.
گریلیش وەرزی رابردوو توانی بۆ چوارەم جار لەسەریەک ئاهەنگی نازناوی پرێمەرلیگ لەگەڵ سیتیزن بگێڕێت، بەڵام لە وەرزی رابردوو تەنیا لە 10 یاریدا لە پێکهاتەی سەرەکی تیپەکەیدا ئامادە بوو، ئەمەش وایکرد لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یۆرۆی 2024 بێبەش بێت.
ئەستێرە ئینگلیزییەکە لە مانگی ئۆکتۆبرەوە تەنیا چوار یاریی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بووە و کۆتا یاریی لەم هەفتەیەدا لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەرامبەر لیتۆن ئۆریێنت بوو، ئەمەش وایکردووە هەست بە نائاسودەیی بکات و بە کاتێکی ناخۆش دا تێپەڕێت.
گریلیش لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای، گوتی:
ساڵی رابردوو بە تەواوی سەیر بوو، کچە بچووکەکەم لەدایک بوو بەڵام جگە لەوەش زۆربەی ساڵەکە زۆر سەخت بوو. رەنگە ئەمە خراپترین ساڵی ژیانم بووبێت بەهۆی زۆر هۆکارەوە، چ لەناو یاریگا و چ لە دەرەوەی یاریگا و رۆژانی زۆر سەختم تێپەڕاند. بەڕاستی یاری نەکردن بۆمن قورسە. هیوادارم بتوانم بەردەوام بم لە راهێنانەکان و لانیکەم لە یارییەکانی داهاتوودا یاریی بکەم.
لە درێژەی قسەکانیدا هێرشبەرەکەی سیتیزن گەتی:
2025 ساڵێکی نوێیە و پێویستمان بە دەستپێکردنێکی نوێیە، هیوادارم بتوانم لێرەوە دەست پێبکەمەوە. هەست دەکەم لە چەند یاری رابردوودا کە بەرامبەر پاڵاس و سالفۆرد و ئۆریێنت کە کردوومە، زۆرتر هەوڵم داوە هەلی گۆڵ کردن و ئەسیست کردن زیاد بکەم.
گریلیش لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانەتییەکاندا لە 23 یارییدا یاریی کردووە دوو گۆڵ و پێنج ئەسیستی هەبووە.