![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/pep-2-780x470.jpg)
یاریگا –
گواردیۆلاى راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی زۆر سه‌رسامه به یاریكردنی رۆدریگۆی یاریزانی ریال مه‌درید و وه‌رزی رابردووش گرێبه‌ستی پێشكه‌ش كرد.
وەرزی رابردوو ریاڵ مەدرید و مانچێستەر سیتی لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه و ریال مه‌درید به لێدانی یه‌كلایی كره‌وه بردنه‌وه‌ی تۆماركرد له یاریی گه‌ڕانه‌وه رۆدریگۆ تاكه گۆڵی ریالی كرد و له وه‌رزی 2023 گۆلێكی كوشنده‌ی له سیتی كرد و تیپه‌كه‌ی له چامپیونزلیگ دوورخسته‌وه.
جارێكی دیكه مانچێسته‌ر سیتی و ریال مه‌درید له پاشكۆی قۆناخی شازده‌ی چامپیونزلیگ به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاریی ده‌كه‌ن سبه‌ی له یاریگای ئیتحاد یاریی چوون ده‌كرێت، گواردیۆلا جارێكی دیكه چاوی به یاریزانه دڵخوازه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت.
Man City vs. Real Madrid. For the fourth year in a row.
This is going to be fun 🍿 pic.twitter.com/pIvlmyHUWI
— B/R Football (@brfootball) January 31, 2025
پێگه‌ی ئۆكه‌ی ئیسپانی ئاشكرایكردووه، راهێنەرە ئیسپانییەکە عاشقی یاریكردنی رۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلییە و چه‌ند جارێك هه‌وڵیداوه رازی بکات کە بێرنابیۆ به‌ره‌و ئیتیحاد بەجێبهێڵێت، به‌ڵام یاریزانه‌كه هەمیشە به نه‌خێر وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه، به راهێنه‌ره‌كه‌ی سیتی گوتوه بڕیاریداوه بەردەوامبم لە پۆشینی درێسه سپیه‌كه.
Rodrygo, el sueño imposible de Guardiola https://t.co/9ZziC2iYbp
— okdiario.com (@okdiario) February 10, 2025
دوایین جار کە مانچێستەر سیتی بە سەرپەرشتی گواردیۆلا هەوڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌یداوه، ئه‌و كاته بوو كه وه‌رزی رابردوو یاریزانه‌كه له قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ له یاریی گه‌ڕانه‌وه گۆڵی به‌رامبه‌ری له سیتی كرد به لێدانه‌كانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه بردنه‌وه‌یان تۆماركرد.
پێگه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، رۆدریگۆ پڕۆژەی وەرزشی ریاڵ مەدریدی لە سەرووی هەموو شتێکەوە داناوە، گرنگی به‌و بابه‌ته‌ش نه‌دا کە بە هاتنی ئێمباپێ كه‌مترین ده‌رفه‌تی یاریكردنی ده‌بێت، یاریزانه‌كه ده‌یه‌وێت له‌م قۆناخە له تیپه‌كه‌ی مه‌درید ئەزموون بکات، بڕوای بەو قۆناخە هه‌یه و ده‌توانێت خۆی له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بگونجێنێت.
Tati montavani: “Rodrygo, você se sente o carrasco do city?”
Quando Rodrygo ia responder, o Guardiola passou olhando kkkkkkkkkkk pic.twitter.com/2ykf9aqEXj
— Rodrygodepre ▫️ 🇸🇦 (@rodrygodepre) April 17, 2024
رۆژنامه‌كه له كۆتاییدا رایگه‌یاندووه، گواردیۆلا شێوازی یاریكردنی رۆدریگۆی به‌دڵه پێی وایه ده‌توانێت كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر یانه‌كه دروست بكات و شێوازی یاریكردنی یاریزانه‌كه بۆ سیتی گرنگه، جگه له مانچێسته‌ر سیتی چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌یان داوه، به‌ڵام رۆدریگۆ بڕیاریداوه بۆماوه‌یه‌كی دیكه‌ش درێسه سپیه‌كه‌ی مه‌درید بپۆشێت.