![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/hawaall-780x470.jpg)
یاریگا –
له یارییه‌كانی گه‌ڕی 17ی خولی نایابی كوردستان یانه‌ی هه‌ولێر بووه میوانی ئاكرێ و هه‌ولێر به تاكه گۆلێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه دوای یارییه‌كه‌ش هانده‌رانی ئاكرێ هێرشیان كرده سه‌ر یاریزانانی هه‌ولێر.
هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كه له نێوان ئه‌میر ئه‌سه‌دزاده و سه‌ڵاح حه‌سن بوو كه له یاریگا رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌وه، دواتر له‌لایه‌ن راهێنه‌ر گۆرانكاری به ئه‌میر كرا، به‌ڵام یاریزانه‌كه‌ی هه‌ولێر بۆكات كوشتن به خێرایی یاریگای جێنه‌هێشت دواتر عه‌لی فایه‌قی یاریزانی ئاكرێ، هێرشی كرده سه‌ر یاریزانه‌كه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی یاریگا جێبهێلێت، جارێگی دیكه ده‌مه‌قاڵی له نێوان ئه‌م دوو یاریزانه روویدا.
ئه‌مه بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه به‌شێك له هانده‌رانی یانه‌ی ئاكرێ هێرش بكه‌نه سه‌ر یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر، به‌هۆی هێرشی هانده‌ران هه‌ریه‌كه له یاریزانان هۆگر حوسێن كاپتنی یانه‌ی هه‌ولێر و گۆران ناسیح و حه‌سه‌ن فالح برینداربوون، هه‌روه‌ها دوو كارگێری و سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی و راهێنه‌ری گۆڵپارێزانی یانه‌ی ئاكرێ له كاتی پارێزگاریكردن له یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، به‌ڵام دۆخی ته‌ندورستی سه‌رجه‌میان باشه، دواتر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان دۆخه‌كه كۆنترۆڵكرا.
پێشتریش دوای تەواوبوونی یارییە دواخراوەکەی نێوان هەولێر و ئاکرێ لە خولی نایابی کوردستان، شەڕ و پێکدادان لە نێوان سەلام ئەحمەدی بەرگریکاری هەولێر و راهێنەری گۆڵپارێزانی ئاکرێ روویدا، دواتر لێژنەی رێککاری و سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بریاریدا بە راگرتنی بەرگریکارەکەی هەولێر بۆ ماوەی یەک ساڵ و پێبژاردنیشی به بڕی 2000000 دوو ملیۆن دینار.