عێراقکوردستان

لوئەی سەڵاح باسی یەکەم شکستی هەولێر دەکات لە یاریگای فرانسۆ هەریری

دوای شەش یاریی جەوییە گەڕایەوە سەرکەوتن

Yariga App

یاریگا –

لوئەی سەڵاح راهێنەری قوەجەوییە دڵخۆشی خۆی بە سەرکەوتنەکەی بەرامبەر هەولێر دەردەبڕێت و دەڵێت لە سەر رێگا راستەکەین.

لە گەڕی 18ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دوای شەش یاریی بێ سەرکەوتن، قوەجەوییە جارێکی تر رێچکەی سەرکەوتنەکانی گرتەوە و لە نێو یاریگای فرانسۆهەریری 2 _ 0 لە هەولێری بردەوە، شکستەکەی هەولێر یەکەم شکستی بوو لە یاریگای خۆی لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

لوئەی سەڵاح گۆڵکاری مێژوویی هەولێر و راهێنەری ئێستای قوەجەوییە دڵخۆشە بەم سەرکەوتنە و دوای یارییەکە گوتی:

وەک هەموو جارێک ئاستێکی باشمان پێشکەشکرد بەڵام ئەمجارە سەرکەوتنی بەدواوە بوو، ئەنجامی یارییەکە بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو یاریزانەکانمان بە رۆحێکی پاڵەوانانە یارییان کرد، هەولێر تیپێکی باشە و تا ئێستا لە یاریگای خۆی شکستی نەهێنابوو، خاوەن راهێنەرێکی باشن و هاندەرانیش هەمیشە پاڵپشتی تیپەکەیان دەکەن، هەلێکی زۆرمان هەبوو بە درێژایی یارییەکە و توانیمان دوو گۆڵ تۆمار بکەین، سێ خاڵەکە زۆر گرنگ بوو ئێستا لە بەرزبوونەوەی ئاستمانداین، پێویستمان بە هەندێ کاتی ترە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی نمونەیی لە نێویاریگا دەربکەوین.

شەش یاریی بوو قوەجەوییە سەرکەوتنی بە دەست نەهێنابوو، بە پێچەوانەوە هەولێر سێ یاریی رابردوو براوە بوو و تەواو خاڵەکانی بە دەست هێنابوو، جەوییە بە 31 خاڵ هاتەوە ریزبەندی شەشەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

بابەتی زیاتر

Back to top button