عێراقکوردستان

لە بەغداوە زاخۆ ئامادەکارییەکانی بۆ یاریی حدوود کۆتایێ پێهێنا

دوو یاریزانی زاخۆ بۆ یارییەکە دادەبڕێن

Yariga App

یاریگا –

ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا، زاخۆ دوایین ئامادەکاری خۆی بۆ یارییەکەی بەرامبەر حدوود کۆتایی پێهێنا.

لە گەڕی 18ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، سێ شەممە ( 4ـی شوباتی 2025 ) زاخۆ لە یاریگای ئەحمەد رازی کاتژمێر 2:30ـی دوای نیوەڕۆ بەرامبەر حدوود یاریی دەکات، بۆ ئەم یارییە زاخۆ لە توانای هەریەک لە یاریزانان مەهدی ساڵح و ژیلوان حەمەد بێبەش دەبێت کە هێشتا لە رووی توانای جەستەیی یەوە بۆ یارییکردن ئامادەنین.

حدود و زاخۆ لە مێژوودا 14 یاریی لە خولەکانی عێراق بەرامبەر یەکتر یارییان کردووە، زاخۆ لە پێنج یارییدا براوە بووە و حدوودیش سێ یاریی سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و لە شەش یارییشدا یەکسان بوونە، لە دوو یاریی جامی عێراقیش بەرامبەر یەکتر یارییان کردووە هەر یەکە و یارییەکیان بردۆتەوە.

لە ئەگەری سەرکەوتن لە یارییەکەی سبەی زاخۆ بە شێوەیەکی کاتی دەچێتە ریزبەندی دووەم، ئێستا بە 32 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمە و حدوودیش 10 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی 19ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button