یاریگا –
جۆردان هێندێرسن بە ژیانی هۆڵەندا دڵخۆشە، ئەمەش دوای بەسەربردنی شەش مانگ لە سعوودیە و دواتر پەیوەندیکردنی بە ئەیاکس.
کاپتنی پێشووی لیڤەرپوول، لەوەتەی پەیوەندیکردنی بە یانە هۆڵەندییەکەوە، 45 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان بۆ یانەکە کردووە.
لە ماوەی رابردوو دەنگۆی زۆر لەبارەی گواستنەوەی هێندەرسن بۆ مۆناکۆ بڵاوکرانەوە، بەڵام کاپتنی یانەکەی پایتەخت، بە توندی وەڵامی دەنگۆکانی دایەوە.
هەمووان دۆخی دارایی یانەکە دەزانن، پێویستە پارە دروستبکرێت و ئەوانەی مووچەی زۆر وەردەگرن، رێگە بە چوونە دەرەوەیان دەدرێت، بەڵام من یەکێک نیم لەوانەی مووجەی زۆر وەردەگرن.
دوای گفتوگۆی چڕ لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە، گەیشتینە ئەو بڕوایەی، لەم یانەیە بمێنمەوە و مووچەکەم وەکو خۆی بمێنێتەوە، چونکە لێرە دڵخۆشم و هەموو شتێک بۆ ئەم یانەیە دەکەم.