بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین زانیاریی سەبارەت بە گواستنەوەی ئەستێرەکەی بایرن بۆ پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد قۆناخی گەورەی بڕیبوو لە رێککەوتن لەگەڵ ماتیاس تێلی یاریزانی بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی ناوبراو بۆ ئینگلتەرا، بەڵام ئەنجامەکان پێچەوانەبوونەوه.

ماتیاسی تەمەن 18 ساڵان، لە هاوینی 2022 بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی رێنی فەڕەنسییەوە گواسترایەوە بۆ یانەی بایرن میونشن. ناوبراو لە مانگی رابردوودا ئاشکرایکرد کە یانەی ریاڵ مەدریدیشی رەتکردووەتەوە لەپێناو مانەوەی لەگەڵ باڤاریەکان.

ئەستێرەیەکی بایرن میونشن، ریال مەدریدی ناوێت

بەگوێرەی نوێترین زانیاری کە فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووسی ئەڵمانی لە تۆڕی هەواڵی سکای، گفتوگۆکانی نێوان مان یونایتد و باین بەتەواوەتی شکستی هێناوە. لە روانگەی یانە ئەڵمانیەکەشەوە هیچ رێککەوتنێک ناکرێت تەنانەت لە کۆتا 2 کاتژمێرەکانی مێرکاتۆی زستانەدا.

ئەو رۆژنامەنووسە زانیوشیەتی کە لەم قۆناخەدا چوونی ماتیاس بۆ مان یو روونادات سەرەڕای ویستی خودی یاریزانەکە.

فلۆریان ئەوەشی نووسیوە کە لەگەڵ ئەوەی کاتی بازاڕەکە خێرا تێدەپەڕێ، ئارسیناڵ هێشتا وەک یەکێک لە کڕیارەکان لە پێشبڕکێی ئەو یاریزانەدا ماوەتەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button