یاریگا –
ئەمڕۆ لە هەفتەیەكی نوێی یارییەكانی پرێمەرلیگ لیڤەرپوول لە یاریگای خۆییدا میوانداری ئیپسویچ تاون دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:00 بە كاتی كوردستان لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری ئیپسویچ تاون بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 23ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری
لیڤەرپوولە تۆقێنەرەكەی ئارنە سڵۆت لەم وەرزەدا بە بەهێزی دەستیانپێكردووە و پاڵێوراوێكی سەرەكی بردنەوەی نازناوەكانە.
لە یاریی رابردووی پرێمەرلیگ لیڤەرپوول برنەوەیەكی زەحمەتی بەرامبەر برێنتفۆرد بەدەستهێنا، كاتێک داروین نونێز لە خولەكەكانی 91 و 93 دوو گۆڵی بۆ لیڤەر تۆماركرد.
لیڤەرپوول لەم وەرزەدا لە 21 هەفتەی پرێمەرلیگ توانیویانە 15 یاریی ببەنەوە و 5 یاریی یەكسان بن و یارییەكیش بدۆڕێن.
بە كۆكردنەوەی 50 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگیان گرتووە.
لە بەرامبەردا ئیپسویچ تاون لە 22 یاری تەنیا سێ یارییان بردووەتەوە و حەوت یاریی یەكسان بوون و دوازدە یارییش دۆڕاون.
بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ لە ریزبەندی هەژدەیەمی پرێمەرلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لیڤەرپوول بە بێ كۆرتیس جۆنس، دیێۆگۆ جۆتا و جۆ گۆمێز رووبەرووی ئیپسویچ تاون دەبێتەوە.
ئیپسویچ تاون بە بێ كۆنۆر چاپلن، ئاكسل توانزیبی، چیدۆزی ئۆگبێنی و سامی سزمۆدێكس رووبەرووی رێدز دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول
ئالیسن
ئارنۆڵد، كۆناتێ، ڤان دایك، رۆبێرتسن
گراڤنبێرخ، ماك ئالیستەر
سەڵاح، سۆبۆسلای، خاكپۆ
دیاز
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئیپسویچ تاون
واڵتن
دەیڤز، گرەیڤس، ئۆشێ،كلارک
كاجوستێ، مۆرسی
سترۆمدیكس، هەتچینسن، برێنس
دیلاپ