ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا لە راهێنانەکان رێگایەکی جیاواز بۆ ئامادەکردنی یاریزانەکانی بەکار دەهێنێت

Yariga App

یاریگا –

ئارتێتا رێگایەکی جیاواز بۆ ئامادەکردنی یاریزانەکانی بەکار دەهێنێت، پێش یارییەکەی ئەمشەویان لە چامپیۆنزلیگ کارێکی جیاوازی لە راهێنانەکان کردووە.

میکێل ئارتێتا راهێنەری ئارسیناڵ لە راهێنانەکانی دوێنێ سێشەممە، لە رێگای چەند سپیکەرێکەوە مۆسیقا و گۆرانی بۆ یاریزانەکانی لێداوە، بۆ ئەوەی یاریزانەکانی بتوانن یەکسانبوونەکەیان لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا لەبیر بکەن، کە گەنەرز رۆژی شەممەی رابردوو لە پرێمەرلیگ 2-2 یەکسان بوو.

ئارتێتا لە یاریگای راهێنانەکانی یانەکەی لە رێگای چەند سپیکەرێکەوە گۆرانی بەڕازیلی ‘Mas Que Nada’ پێکردبوو بۆ ئەوەی یاریزانەکانی لە رووی دەروونییەوە بەتاڵ ببنەوە و باشتر لە رووی هەزری و دەروونییەوە بۆ یاریی داهاتوویان بەرامبەر دینامۆ زەگرب ئامادەبن، کە وابڕیارە ئەمشەو لە چامپیۆنزلیگ بەیەک بگەن.

ئارتێتا لەبارەی پێکردنی میوزیک و گۆرانی لە راهێنانەکانی یانەکەی، دەڵێت :’ئێمە چەند ساڵێکە ئەم کارە دەکەین و لە راهێنانەکان گوێ لە گۆرانی دەگرین، ئێمە ئەم کارە دەکەین بۆ ئەوەی یاریزانەکانمان بە گڕوتین و پڕ وزەوە راهێنانەکانیان بکەن، وابزانم یاریزانەکانیشمان چێژی لێ دەبینن’.

راهێنەرەکەی ئارسیناڵ دەشڵێت :’هەڵبژاردنی گۆرانییەکان بەگوێرەی رۆژ و کەشەکەیە، دەکەوێتە سەر دۆخی ئەو رۆژە، میوزیک و گۆرانی بەشێکە لە فەرهەنگ و کلتوری ئێمە، هەست دەکەم گوێگرتن لە گۆرانی و میوزیک دەبێتە هۆی ئەوەی کاریگەری لەسەر هەستت بکات’.

یەکەمجار نییە ئارتێتا لە راهێنانەکان گۆرانی بۆ یاریزانەکانی پێبکات، پێشتریش لە نۆڤێمبەری 2021 لە راهێنانەکان گۆرانی بۆ یاریزانەکانی ئارسیناڵ پێکردبوو، بۆ ئەوەی یاریزانەکانی یانە لەندەنییەکە بۆ کەشی ناو یاریگای ئانفێڵد ئامادەبن، کەچی گەنەرز ئەو یارییەی 4-0 دۆڕاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button