ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارتێتا گواستنەوەی هێرشبەرێک رادەگەیەنێت

"گەنەرز بەشداریی مێرکاتۆ دەکات"

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی هێڵی پێشەوەی تیپەکەی دەستپێکردووە.

شەوی رابردوو لە دێربی لەندەن و لە یارییەکانی گەڕی 21ـی پرێمەرلیگ، ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماڕات میوانداری تۆتنهام هۆستپێری دراوسێی کرد و 2-1 یارییەکەی بردەوە.

پاش یارییەکە میکێل ئارتێتای راهێنەری یانەکە لە لێدوانێکی بۆ میدیاکان پشڕاستیکردەوە لەم زستانە هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەری نوێ دەدەن.

بەدڵنیاییەوە لە مێرکاتۆی زستانە یاریزان دەگوازینەوە و هەوڵی بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری دەدەین.

دوو یاریزانی گەورەمان لەدەستداوە. بوکایۆ ساکا تاوەکو سێ مانگ دادەبڕێت و گابڕیێل خێسوسیش تاوەکو وەرزی داهاتوو ناگەڕێتەوە.

گەنەرز لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە 21 یاریی 12 یاریی بردووەتەوە. 7 یاریی یەکسانبووە و 2 یارییش دۆڕاندووە. بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ و بە جیاوازی 4 خاڵ لەدوای لیڤەرپوول پلەی دووەمی خولەکەی گرتووە.

ئارسیناڵ لە 21 گەڕی خولەکە 41 گۆڵی کردووە و 19 گۆڵی لێکراوە. تیپەکە بەدەست نەبوونی هێرشبەرێکی گۆڵکار دەناڵێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button