یاریگا –
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی نەسڕی سعوودی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ دەكاتەوە.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە گواستنەوەكانی ساڵی 2022 بە گرێبەستێكی ئازاد لە ریزەكانی مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە نەسڕی سعوودیەوە كرد.
گرێبەستەكەی دۆن لەگەڵ نەسڕ لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.
Al-Nassr in advanced talks to extend Cristiano Ronaldo’s contract, as exclusively revealed last year. Nothing is quite done yet, but talks positive and progressing.
Ronaldo set to be offered over £3m-per-week, plus several performance-related bonuses.
Ronaldo also to become an… pic.twitter.com/U13GccgoKa
— Ben Jacobs (@JacobsBen) January 14, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆك سپۆرت، یانەی نەسڕی سعوودی لە نوێكردنەوەی گرێبەستی كریستیانۆ رۆناڵدۆ نزیكە و دانوستانەكانی نێوانیان بەشێوەیەكی ئەرێنی بەرەو پێش دەچێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەبێتە باڵیۆزی فەرمی سعوودیە بۆ مۆندیالی 2034.
ئەوەشخراوەتە روو، دۆن هەفتانە لەگەڵ نەسڕ سێ ملیۆن پاوەند وەردەگرێت و ئامانجی ئەوەیە لە سعوودیە درێژە بە یاریكردن بدات و بۆ مۆندیالی 2026 ئامادە بێت.
دۆن كە كەمتر لە مانگێک ماوە و تەمەنی دەبێتە 40 ساڵ لەگەڵ نەسڕ 84 یاریی كردووە و 75 گۆڵی كردووە و 18 گۆڵیشی درووستكردووە.