عێراقکوردستان

عەلی رەحیم: بەڵێن بە هاندەران دەدەین ئەنجامەکانمان باشتر بکەین

هەولێر لە یاریگای خۆی نەیبردەوە

Yariga App

یاریگا –

عەلی رەحیم یاریزانی هەولێر دوای یەکسان بوونەکەی ئەمڕۆیان بەڵێن بە هاندەران دەدات کە ئەنجامی تیپەکە باشتر دەبن.

لە گەڕی 13ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، هەولێر لە یاریگای خۆی نەیتوانی سەرکەوتن تۆمار بکات و 1 _ 1 لەگەڵ گەرمە یەکسان بوو، هەولێر سودی لە کەمی ژمارەی یاریزانانی گەرمەش وەرنەگرت کاتێک لە 15 خولەکی کۆتایی یارییەکە یاریزانێکی گەرمە بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و خاڵێکی گرنگیان لە پایتەختی کوردستانەوە بردەوە.

حوسێن کازم یاریدەدەری راهێنەری هەولێر دوای تەواو بوونی یارییەکە دەربارەی ئەنجامەکە گوتی:

ئاستێکی نمونەییمان پێشکەش کرد، ئێمە وەکو دەستەی راهێنەران ئامانجمان سێ خاڵی یارییەکە بوو، هەموو شتێکمان کرد لە نێو یاریگا بەڵام تەنها لە گۆڵ تۆمار کردنمان کەم بوو، وێڕای ئەمەش یاریزانەکانمان یارییەکی تەکتیکی و هونەری بەرزیان پێشکەش کرد، بەڵام دەناڵێنین لە تۆمار نەکردنی گۆڵ و هەوڵدەدەین لە داهاتوو ئەم خاڵەش چارەسەر بکەین.

عەلی رەحیم ناوەراستکاری هەولێر کە لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە ئامادەبوو، دەربارەی ئەنجام و ئاستی تیپەکەی گوتی:

ئەنجامی یارییەکە بە دڵی ئێمە نەبوو، بەڵام ئاستێکی باشمان پێشکەشکرد وەکو یاریزانان، ئامانجمان سێ خاڵی یارییەکە بوو ئێمە وەکو یاریزان بەڵام نەمانتوانی ئامانجەکە بپێکین، بەڵێن بە کارگێڕی و هاندەرانمان دەدەین کە لە داهاتوودا ئەنجامی تیپەکە باشتر بکەین.

بەم یەکسان بوونە کۆی خاڵەکانی هەولێر بووە 19 خاڵ و لە ریزبەندی نۆیەم دێت، یاریی داهاتووش لە بەغدا رووبەرووی تەڵەبە دەبێتەوە، گەرمەش بە 16 خاڵ لە ریزبەندی 11ـەم دێت و گەڕی داهاتووش میوانداری نەجەف دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button