یاریگا –
بەشێوەیەكی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگی دەستنیشانكرد.
مانگی رابردوو محەمەد سەڵاح ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول توانی خەڵاتەكە بباتەوە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا هەریەک لە ( ئالێكساندەر ئیزاک، گیبس وایت، ئالێكساندەر ئارنۆڵد، محەمەد سەڵاح، رۆبنسن، كۆڵ پاڵمەر، مێرفی و دین هیوسن ) وەک پاڵێوراوی بردنەوەی خەڵاتەكە هەڵبژارد.
A seriously impressive month for @NUFC‘s star striker ⚫️⚪️
Alexander Isak is December’s @EASPORTSFC Player of the Month winner!#PLAwards pic.twitter.com/Zw6Pwuup4W
— Premier League (@premierleague) January 10, 2025
باشترین یاریزانی مانگی دوازدەی پرێمەرلیگ:
هەژماری فەرمی پرێمەرلیگ ئالێكساندەر ئیزاک، ئەستێرەی سویدی یانەی نیوكاسڵی ئینگلیزی وەک باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ دەستنیشانكرد.
ئیزاک مانگی رابردوو شەش یارییكرد، توانی هەشت گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش دروست بكات.