تەواو؛ مان سیتی لەگەڵ یاریزانە دڵخوازەکەی گەشتە رێککەوتن
یاریگا –
لە کۆتاییدا مانچێستەر سیتی گرەوەکەی لە ركابەرەکانی دیکەی بردەوە لە راوکردنی ئەستێرە دڵخوازەکەی خۆی لە بۆندسلیگاوە بۆ پرێمەرلیگ.
هاوشێوەی یانە گەورەکانی دیکە، سیتی چووە کێبڕکێوە بۆ گواستنەوەی عومەر مەرمووش لە یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت، دواجار توانی یاریزانەکە و یانەکەشی رازی بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووس لە تۆڕی هەواڵی سکای، سیتیزنس گەشتووەتە کۆتا رێککەوتنی زارەکیی لەگەڵ ئەستێرە میسڕییەکە لەسەر مەرجە کەسییەکان.
هەر بەپێی زانیارییەکانی فلۆریان، مەرمووش یانەکەی ئاگەدارکردووەتەوە کە رۆشتنی دەستبەجێی ئەوێ. ئەوە سەرەڕای ئەوەی گرێبەستەکەی ئێستای لەگەڵ فرانفۆرت تا هاوینی 2027ـە.
فلۆریان زانیوشیەتی کە چاوەڕواندەکرێت لایەنی ئەڵمانی لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یەکەم ئۆفەری مانچێستەر سیتی قبووڵ بکات.
هەر پێرێ بوو سکای سپۆرتس بڵاویکردەوە کە عومەر ئۆفەری یانەی لیڤەرپوولی رەتکردووەتەوە.
عومەر مەرمووش لیڤهرپوول شۆک دهكات – Yariga
نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەسی یاریزانە 25 ساڵانەکە 60 ملیۆن یۆرۆیە. گواستنەوەشی ئەگەر ئەم زستانە نەبێ، ئەوا بە دڵناییەوە لە مێرکاتۆی هاوینە دەگوازرێتەوە بۆ ئیتیحاد.
مهرموش لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات، 13 گۆڵ و 8 ئهسیستی لە خولی ئەڵمانی كردووه،له یۆرۆپالیگیش له شهش یاریی خاوهنی چوار گۆڵ و دوو ئهسیسته.