ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی برێنتفۆرد V ئارسیناڵ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا

ئەمشەو لە دوایین یاریی گەڕی نۆزدەی پرێمەرلیگ برێنتفۆرد میوانداری ئارسیناڵ دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 20:30 بەكاتی كوردستان برێنتفۆرد لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 19ی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئارسیناڵ یاریی رابردووی بە زەحمەت و بە تاكە گۆڵێكی كای هاڤێرتز شكستیان بە ئیپسویچ تاون هێنا.

تیمەكەی میكێل ئارتێتا لەم وەرزەی پرێمەرلیگ18 یارییان كردووە لە دە یاریی براوە بوون، شەش یاریی یەكسان بوون و دوو یارییش دۆڕاون.

بەكۆكردنەوەی 36 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ دێن.

لە بەرامبەردا برێنتفۆرد بە راهێنەرایەتیكردنی تۆماس فرانک لە 18 یارییدا لە حەوت یاریی براوە بوون سێ یاریی دۆڕاون و هەشت یاریش یەكسان بوون.

بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە ریزبەندی دوازدەی پرێمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

تۆماس فرانك بە بێ پینۆك، ئایەر، بێن می، تیاگۆ، هیكی، دا سێلڤا و ریكۆ هێنری رووبەرووی ئارسیناڵ دەبێتەوە.

لەبەرامبەردا میكێل ئارتێتا بە بێ بوكایۆ ساكا، بێن وایت، رەحیم ستێرلینگ و تۆمیاسۆ یاریی دەكات.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ

رایا

لێویس سكێڵی، سالیبا، گابریێل، تیمبێر

ئۆدیگارد، میرینیۆ،رایس

خێسوس، هاڤێرتز، مارتینێڵی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی برێنتفۆرد

ڤالدێمارسن

رۆیەرسێلڤ، دێن بێرگ، كۆلێنس، لێویس پۆتەر

نۆرگارد، یانلێت، دامسگارد

ئێمبویمۆ، ویسا، شەید

بابەتی زیاتر

Back to top button