فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس لە جامی فەڕەنسا رووبەڕووی یانەیەک دەبێتەوە یاریگاکەی شوێنی هاندەرانی نییە

زۆرینەی یاریزانەکانی یانەکە کرێکارن

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان لە یاریی داهاتووی خۆی لە جامی فەڕەنسا رووبەڕووی یانەیەک دەبێتەوە کە یاریزانەکانی جیا لە یاریی تۆپی پێ پیشەی جیاوازیان هەیە.

تیروپشکی قۆناخی 16ی جامی فەرەنسا راکێشرا و پاریس سانجێرمان رووبەڕووی ئیسپالی سەینت مارسێل کە یانەیەکی خولی پلە پێنجەمی فەڕەنسایە دەبێتەوە.

ئەوەی جێگای سەرنجە، کریستیان پێربێت، سەرۆکی ئەم یانە، سەبارەت بە یارییە چارەنووسسازەکەی تیپەکەی بەرامبەر پاڵەوانی فەڕەنسا، کە لە بەرواری 15ی مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، گوتی:

نیوەی یاریزانەکانمان جیا لە تۆپی پێ پیشەی دیکەیان هەیە، ئێمە کارمەندی حکومەت و کرێکاریشمان لە تیپەکەماندا هەیە، هەروەها چەند یاریزانێکمان لە بواری سۆشیال مێدیا و دیزاینەری ماڵپەڕەکان کار دەکەن.

ئەوان هەموو ئێوارەیەک لە دوای تەواو بوونی کارەکانیان بەشداری مەشق و راهێنانەکان دەکەن و هیچ کاتێک بیرمان لەوە نەدەکردەوە رۆژێک بەرامبەر پاریس سانجێرمان یاری بکەین. ئێمە دەمانەوێت بە هەموو هێزمانەوە رووبەڕوویان ببینەوە و وێنەیەکی باشی یانەکە و خەڵکی شارەکە پیشان بدەین.

ئەوەی جێگای سەرنجە یاریگای ئیسپالی تەنیا شوێنی 450 هاندەر دەگرێتەوە و لەبەر ئەم هۆکارەش ​​بەئەگەرێکی زۆر یارییەکە لە یاریگای رەگبی کلێرمۆن بەڕێوەدەچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button