ئیسپانیاگرنگترین

دادگا له‌سه‌ر سكاڵای بارسێلۆنا دژی لالیگا بڕیار ده‌دات

Yariga App

یاریگا –

دادگای بازرگانی ژمارە 10 لە بارسێلۆنا سبەی سێشەممە دانیشتنێک ده‌كات بۆ تاوتوێکردنی ئەو داوایەی کە بارسێلۆنا لە دژی خولی ئیسپانیا پێشکەشی کردووە، بە ئامانجی پاراستنی مافی تۆمارکردنی ناوی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر لە 1ی ینایری 2025.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكردووه‌، یانه‌ی بارسێلۆنا سكاڵای له‌سه‌ر لالیگا تۆماركردووه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگه‌ی نه‌دا مووچه‌ی تێرشتێگن كه‌ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ یاریگاكان دووركه‌وتۆته‌وه‌ بۆ دانی ئۆڵمۆ و پاو ڤیكتۆر به‌كاربهێنێت.


رۆژنامه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، خوان لاپۆرتای سەرۆکی  بارسێڵۆنا رایگه‌یاندووه‌ رۆژی سێشەممە دانیشتنەکە لە دادگای بازرگانی ژمارە 10ـی بارسێڵۆنا  بەڕێوەدەچێت، ئه‌مه‌ش دوای ئەوه‌ی بارسا سکاڵای لە دژی لالیگا تۆمارکرد بە ئامانجی تۆمارکردنی ناوی دانی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر لە سه‌ره‌تایی ساڵی نوێ، بەڵگەنامەکان پێشکەش بە دادگا کراوە، یانەکە داوای رێوشوێنی خۆپارێزی دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت ناوی ئه‌م دوو یاریزانه‌ تۆمار بكات.

یانەی بارسێلۆنا پێی وایه‌، مافی خۆیه‌تی ناوی هه‌ردوو یاریزان تۆماربكات، دوای ئەوەی لالیگا رەتیکردەوە مووچەی مارک تێر شتیگن زیاتر له‌ یاریزانێك بەکاربهێنێت، رێساکان تەنها رێگەیان بە یاریزانە ئەڵمانییەکە داوە.

ئەم داواکارییە بارسێلۆنا لە لالیگا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رەتکرایەوە و بارسا هەمان ئەو نەخشەڕێگایە دووبارە دەکاتەوە کە لە مانگی 1ـی ساڵی 2023 بەکاریهێنابوو، كاتێك توانی ناوی گاڤی له‌ لیستی یاریزانانی تیپه‌كه‌ی زیاد بكات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دادگای نیشتمانی لە بەرژەوەندی  بارسلۆنه‌ لە 6ـی حوزەیرانی 2023 بڕیاریدا ناوی یاریزانه‌كه‌ تۆماربكرێت، بە قبوڵکردنی ئەو رێوشوێنە خۆپارێزییانەی کە بارسێڵۆنا داوای کردبوو.

جگە لە رێگای یاسایی، بارسا، رامۆن سێرڤێرا , پارێزەری ئۆلمۆ و میکێلی باوكی راسپاردووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌، هه‌روه‌ها کاردەکات بۆ بەدەستهێنانی داهاتی زیاتر له‌ ئەگەری فرۆشتنی ریزێکی کورسی VIP لە سپۆتیفای کامپ نو.

بابەتی زیاتر

Back to top button