چیرۆکی ماگوایەر لە مانچێستەر یونایتد کۆتاییدێت
لە ئۆڵدترافۆرد نامێنێت و کۆمەڵێک یانە داوای دەکەن
یاریگا –
پێدەچێت ئۆفەرەکەی مانچێستەر یونایتد بە دڵی هاری ماگوایەر نەبێت و یانەکە جێبهێڵێت.
گرێبەستی ئێستای ماگوایەر لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستا لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەگەیشتووەتە رێککەوتن. هەرچەندە مان یونایتد دەتوانێت بەبێ گەڕانەوە بۆ ماگوایەر، گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکەش نوێبکاتەوە، ئەمەش بەگوێرەی رێککەوتنی رابردوویان.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ناپۆلی چاوی لە زیادکردنی بەرگریکارانە بۆ قووڵ کردنەوەی رکابەرییەکانی ئەم وەرزە. یانە ئیتاڵییەکە بە جیدی بیر لە گواستنەوەی ماگوایەر دەکاتەوە و سکۆت مەکتۆمینای رۆڵ لە رازیکردنی ماگوایەر دەگێڕێت.
لەلایەکی دیکەوە، جۆزێ مۆرینیۆ لەگەڵ فەنەرباچێ بەدوای بەرگریکار دەگەڕێن و لەوانەیە ماگوایەر یەکێک بێت لە بژاردەکان، چونکە پێشتر مۆرینیۆ و راهێنەرە پۆرتوگالییەکە، لە مانچێستەر یونایتد بەیەکەوە کارییان کردووە.
رود ڤان نیستێلڕۆی، راهێنەری لێستەر سیتی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ماگوایەردا هەیە، ئەویش بە یەکێک لە بژاردەکان دادەندرێت.