یاریگا –
عەدنان درجال، سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، هۆشداری دایه یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یه‌كه‌م یارییان به‌رامبه‌ر یه‌مه‌ن، كه بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه لە یاریگای جابر موبارەک کاتژمێر 05:00 ئێواره به‌رێوه‌بچێت.
سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند،
عێراق لە جامی کەنداو به‌شێكی زۆر له یاریزانه سه‌ره‌كیه‌كان به‌شداری ناكه‌ن، بەڵام لەگەڵ ئه‌وه‌ش ئەو یاریزانانه‌ی یاری دەکەن و بەشداری پاڵەوانێتیەکەیان کردووه، قۆناخێکی گرنگی ئامادەکارییە بۆ پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026، كه ئامانجی ئێمه‌یه به پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌مان بگه‌ینه مۆندیال.
“أنا صاحب مشروع استراتيجي كبير لتطوير لكرة القدم بكل مفاصلها”
عدنان درجال – رئيس الاتحاد العراقي لكرة القدم#الرئيس | #أبوظبي_الرياضية 1
تغطية #أبوظبي_الرياضية لـ #خليجي26 pic.twitter.com/CCfOVcFwZY— ADSportsTV (@ADSportsTV) December 20, 2024
گوتیشی،
هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی جامی كه‌نداو ئاستیان له‌یه‌كه‌وه نزیكه، به‌ڵام یاریی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌مان به‌رامبه‌ر یه‌مه‌ن قورسه، ده‌بێت به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ین و سه‌ركه‌وتووبین، تۆپی پێ گۆڕانی بەسەردا هاتووە و پشت بە یاری تاکەکەسی نابەستێت، بەڵکو پێویستی بە هەوڵی بەکۆمەڵ هەیە و هه‌ڵبژارده‌كه‌مان ده‌بێت به‌م شێوازه ده‌ربكه‌وێت.
درجال باسی له‌وه‌شكرد،
جامی كه‌نداوی 25ـمین لە عێراق بە هەموو پێوەرێک سەرکەوتوو بوو، هیوادارین دەستکەوتی هەڵبژاردەكه‌مان دووبارە بکەینەوە و پارێزگاری له نازناوه‌كه بكه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كوێت له میوانداریكردنی جامی كه‌نداوی 26 ده‌خوازم.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی،
لەگەڵ کوێت کاردەکەین بۆ دڵنیابوون لە ئامادەبوونی زۆرترین رێژه‌ی هاندەری عێراق ده‌مانه‌وێت هانده‌ران پاڵپشتبن بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌مان بتوانین باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ین.
درجال هۆکاری ئەنجامنەدانی یارییەکانی عێراقی لە بەغدا ئاشکرا كردوو گوتی،
هیچ بڕیارێك نیه بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كان له به‌غداد نه‌كرێن، به‌ڵام یاریگای به‌سڕه گه‌وره‌ترین یاریگایه له عێراق بۆیه یارییه‌كان له‌وێ ده‌كرێت، به‌ڵام به ته‌واوبوونی یاریگا تاجیات كه زیاتر له 60 هه‌زار هانده‌ر له خۆ ده‌گرێت له‌وانه‌یه یارییه‌كان بگوازێته‌وه ئه‌م یاریگایه.
هەڵبژاردەی عێراق لە کۆمەڵەی دووەمی جامی کەنداوی 26 له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له‌گه‌ڵ سعودیە و بەحرەین و یەمەن یاریی دەکات.