سەیوان فاتیح هۆکاری وازهێنانی لە رانیە ئاشکرا دەکات
یاریگا –
سەیوان فاتیح دوای نۆ گەڕ لە یارییەکانی خولی نایابی کوردستان، وازهێنانی خۆی لە رانیە راگەیاند.
دوای یەکسان بوونەکەیان بەرامبەر هەندرێن لە گەڕی نۆیەمی خولی نایابی کوردستان، سەیوان فاتیح راهێنەری رانیە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی دەستەی کارگێڕی کرد و دوای کۆبوونەوەی کارکێڕی دەستلەکارکێشانەوەی راهێنەرەکە قبوڵکرا.
دەربارەی وازهێنانی لە ئەرکی رانیە سەیوان فاتیح تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگا گوتی:
لە سەرەتای وەرزەوە تاوەکو ئێستا دوو مووچەم وەرگرتووە، بە هەموو شێوەیەک بەرگەی قەیرانەکانی تیپەکەمان گرتووە، بەڵام لێک تێنەگەیشتنێک هەیە لە نێوان من و دەستەی کارگێڕی تیپەکە، وازهێنانم لەبەر خراپی ئەنجامەکان نیە و بە پێچەوانەوە تاڕادەیەک باشە، پێویست بوو لەکاتی ئێستادا وازبهێنم هەرچەندە دەستەی کارگێڕی هەوڵیاندا رازیم بکەن بە مانەوە بەڵام من سووربووم لە سەر رۆیشتن، سوپاسی دەستەی کارگێڕی و هاندەران دەکەم هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە داهاتوودا.
رانیە هەشت یاریی لە خولی نایابی کوردستان کردووە خاوەنی نۆ خاڵە و لە ریزبەندی 10ـەیەمی خولەکەدێت، گەڕی داهاتووش لە کەلار بەرامبەر رزگاری یاریی دەکات.