ئینگلتەراگرنگترین

ئەوەی ئارنە سڵۆت تۆماریکردووە، نزیکەی سەدە و نیوێکە هیچ راهێنەرێک تۆمارینەکردبوو

Yariga App

یاریگا –

ئەنجامە ناوازەکانی لیڤەرپوول بە راهێنەرایەتی ئارنە سڵۆت بەردەوامیی هەیە و شەوی رابردووش لە جامی کارابا و لە ساوهامپتنی بردەوە و خۆی گەیاندە یاری پێش کۆتایی جامەکە.

ئارنە سڵۆت و تیمەکەی لە سەرجەم و خول و پاڵەوانێتیەکاندا وەک رکابەر و پاڵێوراو خۆیان پیشانداوە. لە پرێمەرلیگ دوای 15 هەفتە پێشەنگن و لە چامپیۆنزلیگیش دوای هەفتەی 6 بەهەمان شێوە.

راهێنەرە هۆڵەندیەکە لەوەتەی لە هاوینی رابردوو دوای یۆرگن کڵۆپ ئەرکەکەی وەرگرتووە، تا ئێستا 24 یاریی ئەنجامداوە و تەنها یەک دۆڕانی هەیە ئەویش بەرامبەر نۆتینگهام فۆرێست بوو لە خولی ئینگلیزی.

بەگوێرەی زانیاریەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ریکۆردەکان، سڵۆت بە بردنەوەی 20 یاریی لە کۆی 24، تاکە راهێنەرە لەدوای ویڵیام سودێڵ لەگەڵ یانەی پریستن (1888-1889)، بتوانێ ئەو ژمارە یارییە لەگەڵ یانەیەکی خولی یەکەمی تۆپی پێی ئینگلیزی بباتەوە. ئەوەش واتا بۆ ماوەی 136 ساڵ هیچ راهێنەرێک نەیتوانیبوو ئەو کارە ئەنجام بدات.

یەکشەممەی داهاتوو سڵۆت و جەنگاوەرانی  لە ئاڵنگاریەکی قورسدا دەبنە میوانی یانەی تۆتنهام لە میانی هەفتەی 17ی پرێمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button