سعوودیەعێراقگرنگترین

چه‌ند كه‌ناڵ یارییه‌كانی جامی كه‌نداوی 26 ده‌گوازنه‌وه‌؟

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی جامی کەنداو چاوەڕوانی دەستپێکردنی جامی كه‌نداوی 26ـن، کە بڕیاره‌ له‌  نێوان 21ـى دیسمبه‌ر تاوه‌كو 3ـی یناری 2025 لە کوێت بەڕێوەدەچێت.

لە پاڵەوانێتییەکەدا هەشت هەڵبژاردە بەشدارن کە بریتین لە کوێتی میواندر، ئیمارات، سعودیە، بەحرەین، قەتەر،عومان، عێراق و یەمەن.

تیپەکان بەسەر دوو كۆمه‌ڵه‌ دابه‌شكراون، یارییەکانیش لە یاریگای نێودەوڵەتی جابر ئەحمەد و یاریگای جابر موبارەک حەمەد ئەلسەباح ده‌كرێن.


لە یەکەم یاریدا هەڵبژاردەی کوێت لە یاریگای نێودەوڵەتی جابر ئەحمەد رووبەڕووی عومان دەبێتەوە، کە لە 3ـی یناری 2025یش میوانداری یاریی کۆتایی دەکات.

عێراق لە یەکەم یاریی خۆی لە پاڵەوانێتییەکە رووبەڕووی یەمەن دەبێتەوە، ئینجا رۆژی 25ـی مانگ رووبەڕووی بەحرەین دەبێتەوە و رۆژی 28ـی دەسیمبەریش لە سێیەم یاریی کۆمەڵەکەی بەرامبەر سعوودیە یاریی دەکات.


هەڵبژاردەی عێراق لە دوایین خولی جامی کەنداو دوای یارییەکی بەهێز بەرامبەر هەڵبژاردەی عومانی بردەوە، کە بە ئەنجامی 3-2 بردنەوەی “شێرەکانی میزۆپۆتامیا” لەکاتی زیادکراودا لە یاریگای بەسرە کۆتایی هات.

هەموو تیپەکان به‌ پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز به‌شداریان كردووه‌، تەنانەت خولی رۆشنی سعودی بۆ ماوەی مانگێک راگیراوە بۆ ئەوەی ته‌واوی  یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ژێر ده‌ستی راهێنەر هێرڤی رێنارد بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن نازناوه‌كه‌ ببنه‌وه‌.


چەند کەناڵێک پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌گوازنه‌وه‌، ستۆدیۆ شیکارییان ده‌بێت، تۆڕی وه‌رزشی یاریگاش له‌ رێگه‌ی ئه‌پلكه‌یشن كه‌ ته‌واوی خول و پاڵه‌وانه‌تیه‌كانی جیهان تێدایه‌ و  چركه‌ به‌ چركه‌ رووماڵی پاڵه‌وانه‌تیه‌كان ده‌كات به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ جامی كه‌نداو له‌ رێگه‌ی ئه‌پلكه‌یشن و پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیاڵ مێدیا و سایت، رووماڵی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ ده‌كات.

ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی په‌خشی یارییه‌كان ده‌كه‌ن بریتین له‌:

کەناڵی كاس 1

کەناڵی دوبەی وه‌رزشی 1

کەناڵی ئەبوزەبی وه‌رزشی 1

کەناڵی SSC.

کەناڵی کوێتی وه‌رزشی

بابەتی زیاتر

Back to top button