بازاڕی گواستنه‌وه‌چامپیۆنزلیگگرنگترین

یاریدەدەرەکەی کڵۆپ دوورخرایەوە

''ئەنجامی خراپ، سەری خوارد''

Yariga App

یاریگا –

رێد بوڵ سالزبورگی نەمسایی، گرێبەستی پێپین رێندەرس، راهێنەری تیمی یەکەمی هەڵوەشاندەوە.

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی نیوەی وەرزی خولی نەمسا، لیندەرس نەیتوانی لە ئاستی چاوەڕوانییەکاندا بێت و یاریدەدەرەکەی پێشووی یورگن کڵۆپ لە لیڤەرپوول، لە راهێنەرایەتی یانە نەمساییەکە دوورخرایەوە.

هەرچەندە لیندەرس بە سێ بردنەوەی یەک لە دوای یەک لە خولی نەمسایی دەستیپێکرد، بەڵام لە دوای 13 یاریی دیکە، تەنیا چوار یاری بردووەتەوە و ئێستا لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی گشتی خولەکەدایە.

سەرەڕای بردنەوەی دوا یاریی بەرامبەر ئوستریا کلاگێنفورت 3-0، کەچی دەستەی کارگێڕی سالزبورگ، بڕیاری دوورخستنەوەی راهێنەرەکەیدا.

پشووی زستانەی خولی نەمسا دەستیپێکرد و تاوەکو سەرەتای فێبرایەر/شوبات بەردەوام دەبێت. یانەکە تەنیا دوو یاریی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات.

سالزبورگ لە پلەی 32ی ریزبەندی چامپیۆنزلیگدا دێت، لە کۆی شەش یاریدا، پێنج یاریی دۆڕاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button