دوو یاریزانی ریال مەدرید لەلایەن یانەكانی پرێمەرلیگەوە چاودێری دەكرێن
یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد چەند یانەیەكی پرێمەرلیگ ئارەزووی گواستنەوەی دوو یاریزانی ریال مەدرید دەكەن.
بە گوێرەی زانیارییەكانی پێگەی فیچاخێس، یانەی ئاستۆن ڤیلای ئینگلیزی گرنگی بە گواستنەوەی راوول ئەسینسیۆ دەدات.
راوول ئەسینیسۆ بەرگریكارە لاوەكەی مەدرید تەنیا چەند یارییەكی كەم بە درێسی یانەكەیەوە دەركەوت و سەرنجی زۆربەی یانەكانی ئەوروپای بۆلای خۆی راكێشا.
ئاماژە بەوەشكراوە، جیا لە ئاستۆن ڤیلا هەریەك لە یانەكانی نیوكاسڵ یونایتد و نۆتینگهام فۆرێست هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
ئەوەشخراوەتە روو، لەلایەكی دیكەوە فران گارسیا بەرگریكاری باڵی چەپی ریال مەدرید ئامانجی یانەی بۆرنمسە، یانە ئینگلیزیەكە دەیەوێت تواناكانی یاریزانەكە بەدەستبهێنێت و ریزەكانی بەهێزتر بكات. ئامادەیە بۆ بەدەستهێنانی 20 ملیۆن یۆرۆ بە ریال مەدرید بدات.
لەم وەرزەدا ئەسینسیۆ 7 یاریی بە درێسی تیمی یەكەمی ریال مەدریدەوە كردووە و توانیویەتی گۆڵێك درووست بكات.
لە بەرامبەردا فران گارسیا 19 یاری لەگەڵ یانە شاهانەكە كردووە.