یاریگا –
مانچێستەر سیتی دەیانەوێ بازاڕی بەبێ چەند گواستنەوەیەک تێنەپەڕێنن لە میانی قووڵبوونەوەی قەیرانی پێکانەکانیان.
یەکێک لەو پیگانەی سیتی پێویستی بە هێنانی یاریزانی نوێیە، بەرگری لای چەپە. بۆ ئەو مەبەستەش ئانتۆنی رۆبنسنی لە یانەی فوڵهام کردووەتە ئامانجی گواستنەوەکانی زستانە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دانی رەست، رۆژنامەنووس لە پێگەی GiveMeSportی ئینگلیزی، سیتی جیددییە کە چوونەپێشەوە لە رۆبنسن لە بازاڕی زستانە.
ئەو سەرچاوەیە زانیوسیەتی کە هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرە ئەمریکیەکە هەروا ئاسان نابێت، بەوپێیە سێ ساڵ و نیو لە گرێبەستەکەی لەگەڵ فوڵهام ماوە. ئەوە و هەروەها ئێستا یانەکەشی نرخی یاریزانە 27 ساڵانەکەی بەرزترکردووەتەوە بۆ 40 ملیۆن پاوەند.
ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەشی زانیوە کە سەرەڕای بەرزترکردنەوەی نرخەکەی، سیتی هێشتا جیددین لە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرەی هێڵی بەرگری.
رۆبنسن جگە لە لایەنی بەرگریی، توانایەکی نایابی هێرشبەریی هەیە. بەجۆرێک لەدوای نونۆ تافارێشی پۆرتوگالی لە یانەی لازیۆ، بە هەبوونی 6 ئەسێست خاوەنی دووەم زۆرترین پاسی گۆڵە لەسەر ئاستی پێنج خولە بەهێزەکەی ئەورووپا.