یاریگا –
مانچێسته‌ر سیتی ده‌یه‌وێت گریبه‌ستی هالاند نوێبكاته‌وه و یاریزانه‌كه‌ش وه‌ڵامی یانه‌كه‌ی ناداته‌وه.
گرێبەستەکەی هالاند لەگەڵ سیتی له ساڵی 2027 كۆتایی دێت، بەڵام گۆڵکاری خولی ئینگلیزی گرێبەستەکەی لەگەڵ تیپەکەی نوێ نەکردۆتەوە، ئەمەش لەکاتێکدا یانه‌كه گومان له‌مانه‌وه‌ی یاریزانه‌كه ده‌كرێت.
تۆڕی دیفێنسا سێنتڕالی ئیسپانی،بڵاویكردووتهوه، ئێرلینگ هالاند یاریزانی نەرویجی، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی لە چەند هەفتەی رابردوودا بووەتە بابەت و دەنگۆ و قسە و باسێکی زۆری مێدیاكان، بەتایبەت کە بڕگەیەک لە گرێبەستەکەیدا هەیە کە رێگەی پێدەدات لە 2025 یان 2026 تیپەکە جێبهێلێت.
تۆڕه‌كه روونیكردووته‌وه، لە چەند رۆژی رابردوو گواردیۆلا چاودێری تواناكانی ڤیکتۆر گواکرێسی هێرشبەری سپۆرتینگ لیسبۆنە ده‌كات، کە به رۆناڵدۆی نوێ ناسراوه، ده‌یه‌وێت ئەگەر هالاند گرێبەستەکەی نوێ نه‌کاتەوە گرێبەستی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
تۆڕه‌كه ئاماژە بەوەشكردووه، ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هالاند بكات و یاریزانه‌كه‌ش ئاره‌زووی پۆشینی درێسی قه‌ڵای سپی هه‌یه و بریکارەکەی رافایلا پیمیانتا کاردەکات بۆ گواستنەوەی یاریزانه‌كه بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شكراوه، مانچێستەر سیتی جگه له ڤیکتۆر گواکرێس بیر لە گرێبەستکردن لەگەڵ دوسان ڤلاهۆڤیچ، هێرشبەری یۆڤینتۆسیش دەکاتەوە، چونكه هالاند ئیسپانیای خۆشدەوێت و خەون به‌وه دەبینێت درێسی ریال مه‌درید بپۆشێت.
لە کۆتایی تۆڕه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه، له‌وانه‌یه لە هاوینی داهاتوودا هالاند چاره‌نووسی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه،زۆرهبهوی بۆچوونه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ن یاریزانه نەرویجییە ئه‌و بڕگه‌یه له گرێبه‌سته‌كه‌ی کارا ده‌كات و بۆیه مانچێستەر سیتی دەستیکردووە بە گەڕان بۆ ئه‌وه‌ی هێرشبه‌رێك بۆ شوێنی ئه‌و بدۆزێته‌وه.