ئامارێکی خراپی بارسێلۆنا لەم وەرزە
یاریگا –
بارسێلۆنا لە مانگی ئابەوە نەیتوانیوە لە هیچ یارییەکدا کە سەرەتا گۆڵی لێکرابێت ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی خۆی بگەڕێنێتەوە.
لە کۆی 7 یاریدا لەم وەرزە کاتێک بارسێلۆنا سەرەتا گۆڵی لێکرابێت، تەنیا لە دوو یاریدا بەرامبەر ڤالێنسیا و رایۆڤایکانۆ توانیویەتی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت. لە پێنج یارییەکەیتردا کاتێک تیپەکەی هانزی فلیک بە گۆڵێک لەدواوە بووە، نەیانتوانیوە هیچ کام لە یارییەکان بباتەوە.
بارسێلۆنا لە لالیگادا ئاستی دابەزیوە. یانەکەی هانزی فلیک کە بە بەهێزی وەرزەکەی دەستپێکرد، لە کۆی 18 خاڵی کۆتاییدا 13 خاڵی لەدەست داوە و ئەمەش کاری رکابەرەکانی تاڕادەیەک ئاسانتر کردووە. بە پێچەوانەی پێشبینییەکان ئەو تیپەی کە لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە بوو ئێستا لەسەر رێگەی دابەزینە.
یەکێک لە کێشەکانی بارسێلۆنا، توانای کاردانەوە بەرامبەر بە گۆڵە تۆمارکراوەکان نییە. تیپەکە بە بەهێزی وەرزی دەستپێکرد و توانی لە یارییەکانی سەرەتادا بەرامبەر ڤالێنسیا و رایۆ بگەڕێتەوە، بەڵام لە 5 یاری دواتریدا کە یەکەمجار گۆڵی لێکرابێت، نەیانتوانی ئەنجامەکە بگەڕێننەوە.
بە گشتی لە 312 خولەکدا لەو یارییانەی کە بە گۆڵێک لە دواوە بووە، بارسا نەیتوانی وەڵامی گۆڵەکان بداتەوە. ئەم یارییانە بریتین لە یارییەکی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مۆناکۆ و یارییەکانی لالیگا بەرامبەر ئۆساسۆنا، ریاڵ سۆسیداد، لاس پاڵماس و لێگانێس.