یاریگا –
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بەیاننامەیەكی فەرمی دەربارەی ئەو رەگەزپەرستییانەی دوایی یاریی شەوی رابردوو ئاڕاستەی كایڵ وۆڵكەر كرا بڵاوكردەوە.
شەوی رابردوو یوڤێنتوس لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی شەشەمی چامپیۆنزلیگ.
لە دوای یارییەكە لە سۆشیال میدیاكانەوە هێرشێكی زۆر ئاڕاستەی كایڵ وۆڵكەر بەرگریكاری ئینگلیزی یانەكە كرا.
Manchester City strongly condemns the racist abuse that Kyle Walker was subject to online following last night’s fixture.
— Manchester City (@ManCity) December 12, 2024
مانچێستەر سیتی بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردەوە:
یانەكەمان بە توندی ئیدانەی ئەو رەگەزپەرستییانە دەكات كە لە دوای یارییەكەی شەوی رابردوو لە رێگەی ئینتەرنێتەوە ئاڕاستەی كایڵ وۆڵكەر دەكرێت.
ئێمە رەگەزپەرستی و خراپ بەكارهێنان بەهەموو شێوەیەک رەتدەكەینەوە و پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ یاریزانەكەمان دووپاتدەكەینەوە.
لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ مانچێستەر سیتی تەنیا دوو یاری بردووەتەوە و دوو یارییش یەكسان بووە و لە هەمان ژمارەی یاریشدا تووشی دۆڕان بووە، بە كۆكردنەوەی هەشت خاڵ لە ریزبەندی 22 پرێمەرلیگ دێت.