ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ ئەمڕۆ تیروپشکی قۆناخی 32ـی جامی شای ئیسپانیا رادەکێشرێت

بارسا و ریال رووبەڕووی کام یانانە دەبنەوە؟

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ کاتژمێر 15:00 بەکاتی هەولێر تیروپشکی قۆناخی 32ـی جامی شای ئیسپانیا رادەکێشرێت.

بارسێلۆنا و ریال مەدرید لەم قۆناخەوە بەشداریی جامەکە دەکەن، هەردوو یانەکە شان بەشانی یانەکانی ئاتلێتیک بیلباو و ریال مایۆرکا لە ئاستی A دەبن و رووبەڕووی یانەکانی ئاستی E دەبنەوە.

ئاستی A: ریال مەدرید، بارسێلۆنا، ریال مایۆرکا، ئاتلێتیک بیلباو.
ئاستی B: ڤایادۆلید، سێڵتا ڤیگۆ، لاس پاڵماس، رایۆ ڤاییکانۆ، ریال بێتیس، ڤاڵێنسیا، لێگانێس، ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئۆساسونا، خێتافتی و ریال سۆسیداد.
ئاستی C: ئێلچێ، گرانادا، هوێسکا، ئێڵدێنسی، ئالمێریا، رایسینگ سانتاندێر، تێنێریفێ، رایسینگ دی فێڕۆڵ و کارتاخێنا.
ئاستی D: ئۆورێنسی، ماربێییا، و پۆنفێرادینا.
ئاستی E: بارباسترۆ، پۆنتێڤێدرا، لۆگرۆنێس و دێپۆرتیڤا مینێرا.

یارییەکانی قۆناخی 32 لە 4 و 5ـی کانوونی دووەم/ یەنایرـی 2025 بەڕێوەدەچێت، قۆناخی شازدەش لە 15ـی هەمان مانگ بەڕێوەدەچێت.

یارییەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی لە 5ـی شوبات/ فەبرایەر بەڕێوەدەچێت. یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی لە 26ـی هەمان مانگ بەڕێوەدەچێت و یاریی گەڕانەوەش لە 2ـی نیسان/ ئەپریل بەڕێوەدەچێت. یاریی کۆتایی جامەکەش لە 26ـی نیسان بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button