لیڤەرپوول گرێبەستی سێ ئەستێرەی نوێدەکاتەوە
رێدز دەستبەرداریان نابێت
یاریگا –
لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانی سەرەکی دەستپێدەکات.
رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتڵێتیک دەیڤد ئۆرنشتاین بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە محەمەد سەڵاح کردووە و هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە میسڕییەکە چڕکردووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، جیا لە سەڵاح، ڤێرجیڵ ڤان دایکی کاپتنی یانەکە و ئالێکساندەر ئاڕنۆڵدیش ئۆفەریان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان پێشکەشکراوە.
🚨 Liverpool make opening contract offer to Mohamed Salah. Does not mean agreement done or close (any outcome expected to take time) but Salah, Virgil van Dijk, Trent Alexander-Arnold have all now received proposals + talks with #LFC ongoing @TheAthleticFC https://t.co/9pxoQ3jWEv
— David Ornstein (@David_Ornstein) December 8, 2024
سەرەڕای ئۆفەرەکانی رێدز، ئاتلێتیک دووپاتیکردووەتەوە جارێ هیچ شتێک یەکلایی نەبووەتەوە، دیار نییە هەر سێ یاریزان بە ئۆفەرە نوێیەکەی لیڤەرپوول رازی دەبین یاخود نا، گفتوگۆکان بەردەوامن، بەڵام یانە ئینگلیزییەکە دەیەوێت پارێزگاری لە تواناکانیان بکات و بۆ ئەو مەبەستەش بەچڕیی کار لەسەر گرێبەستەکان دەکات.
هەر سێ یاریزانەکە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکانیان بەسەردەچێت، ئەگەر نوێی نەکەنەوە دەتوانن لە مانگی یەک لەگەڵ یانەیەکی نوێ رێککەوتنی پێش وەختە بکەن و لە هاویندا پەیوەندی پێوە بکەن. بەڵام محەمەد سەڵاح و ڤان دایک بەڕوونی ئارەزووی خۆیان بە مانەوە دەربڕیووە و نایانەوێت لیڤەرپوول جێبهێڵن.
ئاڕنۆڵدیش لەبارەی مانەوە یاخود جێهێشتنی رێدز بە راشکاوی ئاشکرایکردووە، چاوەڕوانی دۆخەکە دەکات ئەگەر بێتو لەم وەرزەش هیچ دەستکەوتێکی گەورەیان نەبێت و بێ نازناو بن، ئەو بەدووری نازانێت ماڵئاوایی لە لیڤەرپوول بکات. بەڵام یانەکە تاوەکو ئێستا پێشەنگی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگی گرتووە و ئەگەری مانەوەی یاریزانەکە لە رێدز بەهێزە.