ئیسپانیافه‌ره‌نسا

ناسر خلێفی پەیامێک ئاڕاستەی کیلیان ئێمباپێ دەکات

Yariga App

یاریگا –

بۆیەکەمجار لەدوای رۆیشتنی کیلیان ئێمباپێ لە پاریس سانجێرمان، ناسر خلێفی پەیامێک ئاڕاستەی هێرشبەرە فەڕەنسییەکەی پێشووی یانەکەی دەکات.

ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لەبارەی دۆخی ئێستای کیلیان ئێمباپێ دەڵێت :’هیوای بەختێکی باش بۆ کیلیان دەخوازم’.

هیوای باشترین بۆ کیلیان و هەموو ئەو کەسانە دەخوازم کە رۆژێک لە رۆژان لە یانەکەمان بوون.


ناسر خلێفی و بەرپرسانی پاریس سانجێرمان هاوینی رابردوو هەوڵێکی زۆریان گرتە بەر بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ئێمباپێ بکەن، کە هێرشبەرە فەڕەنسییەکە هێشتا داوای 55 ملیۆن یۆرۆ مووچە و شیرنی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە یانە فڕەنسییەکە دەکات و پەیوەندی نێوانیان باش نییە.

پێشتر میدیاکانی فەڕەنسا ئاشکرایان کردبوو، پەیوەندی نێوان خلێفی و ئێمباپێ بە تەواوەتی پچڕاوە و لە هەفتەکانی کۆتایی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە لە پاریس پەیوەندیی لەگەڵ پیاوە قەتەڕییەکە تێکچووبوو.

خلێفی سەبارەت بە پلانەکانی پاریس سانجێرمان گوتی:

ئەو خەونانەی کە هەمانبوو نەگۆڕاوە، ئێستا ستافێکی تەکنیکی باشمان هەیە، پەیوەندییەکی باشیش لە یانەکەدا هەیە، ئێمە لە خولی فەرەنسا پێشەنگین و بەشداری جامی جیهانی یانەکان دەکەین و هەندێک لە ئەنجامەکانمان لە چامپیۆنزلیگ باش نەبوون بەڵام بە گشتی لە ئاستی تیپەکە رازین.

پاریس ئەم وەرزە لە لیگ وەن هیچ شکستێکی نەبووە و لە 14 یاریدا 34 خاڵیان کۆ کردووەتەوە و لە چامپیۆنزلیگیش لە پێنج یارییدا 4 خاڵیان هەیە و تەنیا یارییەکیان بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button