راهێنەرەکەی تۆتنهام توانج لە گواردیۆلا دەدات
یاریگا –
ئانج پۆستیکۆگلۆی راهێنەری تۆتنهام سەبارەت بە پێکانی یاریزانەکانی توانجی لە پێپ گواردیۆلای راهێنەری مانچێستەرسیتیدا.
لەم وەرزەدا، ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی نەیانتوانیوە ئەو ئاستە دووبارە بکەنەوە کە لە چەند وەرزی رابردووی پرێمەرلیگدا هەیانبوو، راهێنەرانی ئەم دوو تیپەش چەندین جار ئاماژەیان بە پێکانی یاریزانەکانیان کردووە وەک یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم دابەزینە دەزانن.
لەلایەکی دیکەوە، تۆتنهام لە ناوەڕاستی قەیرانێکی قورسی پێکاندایە، هەروەها کریستیان رۆمیرۆ و مایکی ڤان دی ڤان وەک دوو بەرگریکاری ناوەندی ئەم تیپە لە یارییەکەی ئەم هەفتەیەدا بەرامبەر فولهام ئامادە نەبوون، ئەمەش وایکرد بێن دەیڤس و رادۆ دراگوشین بۆ جاری سێیەم لە پێکهاتەی سەرەکیدا لە شوێنی ئەوان یاری بکەن.
بەڵام پۆستکۆگلۆ پێی وایە نابێت ئەم بابەتە بکاتە بیانوو و پاساوێک بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی یەکسان بەرامبەر فولهام بهێنێتەوە. سەبارەت بەم بابەتە بە رۆژنامەنووسانی گووت:
بینیم زۆرێک لە تیپە رکابەرەکان ناڕەحەتن و گلەیی لە دۆخی یاریزانەکانیان دەکەن، لە کاتێکدا ئەوان تەنیا یەک بەرگریکاری ناوەڕاستیان نییە، بەڵام ئێمە دەبێت لەگەڵ یەک بەرگریکاری ناوەڕاست یاری بکەین چونکە تەنیا ئەمان لەبەردەستە و ئەو جۆرە رەفتارانەش ناکەین.
مەبەستم ئەوەیە لە پرێمەرلیگدا چەند تیپێکی کەمن کە هەردوو بەرگریکاری ناوەڕاستیان بەهۆی پێکانەوە لەدەست داوە. بەڵام بە پێچەوانەی ئەوانی ترەوە من و یاریزانەکانم بەدوای پاساو و بیانوودا ناگەڕێین و هەوڵدەدەین هەموو باشترین ئەنجام بەدەست بێنین.
مانچێستەر سیتی بە بێ تواناکانی رۆدری بەرگریکاری ناوەڕاستی لە دوایین چوار یاریی لە پرێمەرلیگ سفر خاڵیان بەدەست هێناوە و تەنانەت لە جامی کاراباو کرانە دەرەوە.