یاریگا –
لە خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، شوڕتە لە قەتەڕ رووبەرووی پێرسپۆلس دەبێتەو.
لە شەشەم یاریی خۆیدا لە خولی بژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا، شوڕتە لە دەرەوەی یاریگای خۆی و تایبەت لە یاریگای حەمەد بن خەلیفە لە قەتەڕ کاتژمێر 5ـی ئێوارە بەرامبەر پێرسپۆلیسی ئێرانی یاریی دەکات، تەواوی یاریزانانی شوڕتە بۆ یارییەکە ئامادەن، ئاکام هاشم کە یاریی رابردوو بەهۆی پێکانەوە دابڕا بوو بۆ ئەم یارییە ئامادەیە.
ئەحمەد سەڵاح راهێنەری شوڕتە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی سەبارەت بە ئامادەکاری تیپەکەی بۆ یارییەکە گوتی:
پێش هەموو شتێک داوای لێبوردن دەکەین کە هەندێ جار تۆپی پێی و ئەنجامەکەی بەدڵی هەموان نابێت، ئامانجمان پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرزە و ئامادەکاریشمان وەک ئامادەکارییەکانی ترە کە پێشووتر بۆ هەر یارییەک کردوومانە، زیاتر تیشکمان خستۆتە سەر چاککردن و باشترکردنی دەروونی یاریزانان بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە ئامادە بن، نامانەوێ هەڵەکانی یارییەکانی رابردوو دووبارە ببێتەوە.
بەسام شاکر هێرشبەری شوڕتە هاوشانی راهێنەری تیپەکە لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە ئامادە بوو، دەربارەی ئامانج و ئامادەکاری تیپەکەیان گوتی:
ئامادەکارییمان بۆ یارییەکە زۆر باشە و ئامادەی سەرکەوتنین، هاندەرانی عێراق لە هەموو شوێنێک ئامادەن کە ئەمەش دەبێتە پالپشت و پاڵنەرێکی باش بۆ ئێمە، ئامانجمان باشتر کردنی ئەنجامەکانمانە و دەمانەوێت لە هەشت یانەکەی یەکەمی ریزبەندی بین.
دوای تێپەڕ بوونی هەشت گەڕ، هەر دوو یانەی پێرس پۆلیس و شوڕتە ئەنجامەکانیان وەک پێویست نیە، شوڕتە دوو خاڵی هەیە لە ریزبەندی 11ـەمە و پێرسپۆلیسش بە سێ خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی خولی بژاردەی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا دێت.