دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

پۆگبا لە دەرگای یانەیەکی لەندەنیەوە دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

پۆڵ پۆگبا نزیکە لە گەڕانەوە بۆ یاریکردن لە یانەیەکی خولە بەهێزەکانی ئەورووپا و خواستی گواستنەوەی پیشاندراوە.

دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوس لە ناوەراستی ئەم مانی نۆڤێمبەرە، ئەستێرە فەڕەنسیەکە بێ یانەیە و ئازادە گفتوگۆ لەگەڵ هەر لایەنی خوازیاردا بکات.

بەپێی زانیارییەکانی پێگەی Goalی بەناوبانگی وەرزشی، یانەی فوڵهام نیازی لە گواستنەوەی یاریسازەکە هەیە و دەیەوێ سوود لە ئەزموونە زۆرەکەی وەربگرێت بۆ پتەوترکردنی هێڵی ناوەند.

سەرچاوەکە ئاشکراشی کردووە کە یاریزانە فەڕەنسیەکەش دەیەوێ لە رێگەی یانەیەکەوە بگەڕێتەوە بۆ ئاستەکانی خۆی کە کەمتر فشاری لەسەربێت و بتوانێ ئامانجەکانی بەدیبهێنێتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش دەستپێشەخەریی یانە لەندەنیەکەی پێ یەکێک لە باشترین ئۆفەرەکانە.

پۆگبا لە کاروانی  پیشەگەریی خۆیدا تەنها بۆ دوو یانە یاریکردووە. ئەوانیش مانچێستەر یونایتد و یۆڤی هەریەکە لە دوو ماوەی جیاجیا.

ناوبراو تەمەنی گەشتووەتە 31 ساڵ و ئاشانبوونی بە کەشوهەوای تۆپی پێی ئینگلیزی هاوکاری دەبێت لە بەدیهێنانی ئامانجکەی.

لە دوو هەفتەی رابردوودا دەنگۆ بڵاوبووەوە کە ئەو یاریزانە لەگەڵ مانجێستەر یونایتد راهێنان دەکات بۆ دەستخستنەوەی توانای جەستەیی، بەڵام هەرزوو ئەو زانیاریامە لەلایەن فابریزۆ رۆمانۆ رەتکرانەوە.

پۆگبا لەگەڵ مانچێستەر یونایتد راهێنان دەکات؟

 

بابەتی زیاتر

Back to top button