ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

له‌ فه‌ڕه‌نسا رۆژنامه‌كان به‌ توندی هێرشیان كرده‌ سه‌ر لویس ئێنریكی

Yariga App

یاریگا –

رۆژنامه‌كانی فه‌ڕه‌نسا هێرشی توندیان كرده‌ سه‌ر لویس ئێنرێكی  مانشێتە سەرەکییەکانیان باسی دۆرانی پاریس و ئێنریكی بوو.

شه‌وی رابروو له‌ گه‌ڕی پێنجه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا پاریس سان جێرمان له‌ یاریگای ئالیناز ئارێنا (1-0) به‌ بایرن میونشن دۆرا، له‌ كۆی پێنج یاریی سێیه‌م شكسته‌ یانه‌كه‌ دووچاری بوو.

به‌هۆی ئه‌م دۆرانه‌وه‌ رۆژنامه‌كان هێڕشی توندیان كرده‌ه‌ سه‌ر لوێس ئێنریكی و له‌و ره‌خنانه‌وه‌ ده‌ستیان پێكرد، كه‌ راهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌ به‌هۆی سزادانه‌وه‌ دۆنارۆمای گۆڵپارێزی كردۆته‌ یه‌ده‌گ و له‌ شوێنی ئه‌و سافۆنۆڤی یاریی ده‌كات، هه‌ڵه‌ی ئه‌م گۆڵپارێزه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی بایرن له‌ رێگه‌ی یاریزان مین جای كیم تاكه‌ گۆڵی یارییه‌كه‌ و بردنه‌وه‌ی پاریس بكات، ئێستا پاریس سانجێرمان لە کێشەیەدایه‌ بۆ ئەوەی بگاته‌ قۆناخی 16، مه‌ترسی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌ نه‌توانێت یاریی پاشكۆش بكات.


رۆژنامەنووسانی بەناوبانگی فه‌ڕه‌نسی دانیال ریۆلۆ  لە RMC Sport گوتی، ئێنریكی هه‌موو یارییه‌ك وه‌ك یه‌ك یاریی ده‌كات، ناتوانێت رێگەیەکی نوێ بدۆزێته‌وه‌ و رکابەرەکانی سەرسام بکات، ئەم کابرایە یاریزانەکانی ناسەقامگیر دەکات.


رۆژنامه‌ی لۆبارزیانی فه‌ڕه‌نسی  كه‌ زۆر نزیكه‌ له‌ یانه‌ی پاریس سان جێرمان، له‌ مانشێتی رۆژنامه‌كه‌ نووسیوویه‌تی، پاریس شەڕ دەکات بەڵام نوقم دەبێت، پاریس له‌لاوازترین ئاستیدایە، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی سافۆنۆڤیش به‌ هه‌ڵه‌ پێناسه‌ ده‌كات كه‌ تێچووێكی زۆر له‌سه‌ر یانه‌كه‌ كه‌وتووه‌.


هەروەها لیکیپیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، یانه‌كه‌ له‌ لێواری ده‌رچوونه‌، تیپه‌كه‌ له‌ پله‌ی 26مینی چامپیونزلیگه‌ ئه‌مه‌ كاره‌ساته‌، لویس ئێنریکی، سەرکردەیەکی خراپه‌.


هەروەها رۆژنامەكه‌ تیشکی خستوته‌ سەر هەموو ئەو بڕیارە هەڵانەی کە لویس ئێنریکی بە درێژایی ئەم وەرزە داویه‌تی، نووسیویه‌تی، دۆنارۆما تاکە کەس نییە کە راهێنه‌ره‌كه‌ توڕەی کردووە، ده‌مه‌قاڵه‌ی له‌گه‌ڵ عوسمان دێمبلی كردووه‌، دواتر ئاشت بوونه‌ته‌وه سەرکردە نابێت به‌م شێوه‌یه‌ بێت،

له‌ كۆتاییدا رۆژنامه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، لویس ئێنریكی نه‌یتوانیوه‌ ئاستی هونه‌ری پاریس سان جێرمان به‌رزبكاته‌وه‌ به‌ڵكو تیپه‌كه‌ رۆژ له‌ دوایی رۆژ ئاستی خراپتر ده‌بێت و خه‌ریكه‌ له‌ چامپیونزلیگ ماڵئاوایی ده‌كات، راهێنه‌ره‌كه‌ ناتوانێت گونجاندن له‌ نێوان یاریزانه‌كان بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button