ئینگلتەراگرنگترین

تەواو؛ لە چەند کاتژمێری داهاتوو لامپارد دەبێتە راهێنەری یانەیەکی ئینگلیزی

دوای 18 مانگ دوورکەوتنەوەی دەگەڕێتەوە سەر کاری راهێنەرایەتی

Yariga App

یاریگا –

لامپارد لەگەڵ یانەی کۆڤێنتری سیتی گەیشتووەتە رێککەوتن و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.

رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی ئاشکرایکردووە، فڕانک لامپارد لەگەڵ کۆڤێنتری سیتی گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی گفتوگۆیەکانی و چاوەڕێ دەکرێت ئەمشەو هەردوولا گرێبەستەکەیان واژۆ بکەن و بەفەرمی رایبگەیەنن.

لامپارد کە 18 مانگە لە راهێنەرایەتی دوورکەوتووەتەوە، دوای دوورخرانەوەی لە راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی ئەرکی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی نەگرتووەتە ئەستۆ، ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی کۆڤێنتری سیتی دەگرێتە ئەستۆ کە لە خولی پلەیەکی ئینگلتەرا یاریی دەکات.

لامپارد کە پێشتر راهێنەرایەتی ئێڤەرتن و دێربی کاونتیشی کردووە، لە یاریی داهاتووی کۆڤێنتری بەرامبەر کاردیف سیتی لەسەر هێڵی یاریگا دەوەستێت و راهێنەرایەتی کۆڤێنتری دەکات.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button