فێردیناند بەرگری لە محەمەد سەڵاح دەکات
یاریگا –
ریۆ فێردیناند، بەرگریکاری پێشووی مانچێستەر یونایتد بەرگری لە محەمەد سەڵاح دەکات و لۆمەی لیڤەرپوول دەکات.
سەڵاح لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستا لەگەڵ یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی نەگەیشتووەتە رێککەوتن.
ئەستێرە میسڕییەکە یەکشەممەی رابردوو دوای یاریی یانەکەی بەرامبەر ساوسامپتن نیگەرانی خۆی لە دۆخی ئێستای دەربڕی و لەپێناو مانەوەی لە مێرسیساید فشارەکانی بۆسەر رێدز زیاتر کرد.
خەریکە دەگەینە دیسێمبەر/کانوونی یەکەم و تاوەکو ئێستا لیڤەرپوول هیچ شتێکی پێشکەش نەکردووم. ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکم لە جێهێشتنی ئەم یانەیە.
چەندین ساڵە لەم یانەیە یاریی دەکەم، هیچ یانەیەک وەکو لیڤەرپوول نیە، بەڵام لە کۆتاییدا بابەتەکەدا بەدەست من نییە، پێشتریش پێم گوتی، لە مانگی دیسێمبەر نزیکدەبینەوە و تاوەکو ئێستا هیچ ئۆفەرێکم پێشکەش نەکراوە.
“He hasn’t said anything disrespectful, he’s just given cold facts.” @rioferdy5 and Martin Keown 'can't believe' that Liverpool are yet to open negotiations with Mo Salah over a new deal ✍
🎙 @ReshminTV pic.twitter.com/yfdWEtZ84d
— Football on TNT Sports (@footballontnt) November 26, 2024
فێردیناند لەوبڕوایەدایە سەڵاح هیچ بێڕێزییەکی بە لیڤەرپوول نەکردووە. بەپێچەوانەوە کارێکی باشی کردووە، کە فشار لەسەر یانەکەی دروست دەکات.
بەرگریکارە ئینگلیزییەکە سەرسامی خۆیشی دەربڕیووە و لای نامۆیە تاوەکو ئێستا لیڤەرپوول هەوڵی جددی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی محەمەد نەداوە، چونکە ئەستەمە بتوانن بە ئاسانی شوێنی پڕبکەنەوە.
هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئاتلێتیک، ریچارد هیوز، بەڕێوەبەری وەرزشی لیڤەرپوول و رامی عەباس، بەڕێوەبەری کارەکانی سەڵاح، گفتوگۆیان لەبارەی داهاتووی ئەستێرە میسڕییەکە کردووە. رێدز کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکات.