ئێنریكی يانهكهی به مانچێسته‌ر سیتی و بایرن به‌راورد ده‌كات
یاریگا –
لویس ئێنریکی راهێنەری پاریس سانجێرمان متمانەی بە تواناکانی تیپەکەی نیشاندا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان له بایرن میونشن ببه‌نه‌وه.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە ئەلیانز ئارێنا، ئێنریکی گوتی، سەرچاوەی متمانەیەکی گەورەم بەرامبەر بایرن میونشن ئەوەیە رۆژانە و هەفتانە تیپه‌كه‌م ئاستی باشتر ده‌بێت.
گوتیشی، ئێمە له‌گه‌ڵ بایرن دوو تیپی هاوشێوەین لەرووی خواست و کۆنتڕۆڵکردن، و فشاری زۆر به‌رامبه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر، ژمارەکان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە لەڕووی هێرشبردن و بەرگری و فشار و دروستکردنی هەلیش زۆر لهیهكهزه نزیكین، بەڵام کێشەکە ئەوەیە تەنها یەک تۆپ لە یاریگادا دەبێت هه‌ر تیپێك له‌م یارییه تۆپ لەدەست بدات زیانێکی زۆری پێدەگات.
🔴🔵 Luis Enrique : “On s’est compliqué la tâche tout seuls” pic.twitter.com/r0VV2q3mmV
— RMC Sport (@RMCsport) November 25, 2024
راهێنەرە ئیسپانییەکە درێژەی بە قسەکانی رایگه‌یاند، 16 یاریمان كردووه، جگە لە یارییەکەی ئارسناڵ، ئێمە لە رکابەرەکانمان باشتر بووین، بەڵام بەرامبەر بایرن میونشن لە یاریگاکەیان، ناچار دەبین ئەو کارانە بکەین كه له‌سه‌ری رانه‌هاتووین.
راهێنه‌ره ئیسپانیه باسی له‌وه‌شكرد، لە چامپیۆنزلیگ 4 یاریمان كردووه، لەنێویاندا 3 یاریی له یاریگای خۆمان بووه، به‌ڵام پێموایە ئەنجامەکان نادادپەروەرانەن، به‌رده‌وام داوامان لێدەکرێت ئەنجامی باشمان هه‌بێت، نازانم ئێمە پێویسته چی بكه‌ین، بەڵام ئێمەین کە خۆمان دەخەینە ناو ئەم دۆخە سەختەوە، تۆپی پێ دان بە دادپەروەری نانێت،نادادپەروەری تێدایه، پێویستە رێژەی گۆڵکردنمان باشتر بکەین ئه‌مه ده‌رفه‌تی زیاترمان پێده‌دات بۆ سه‌ركه‌وتن.
Luis Enrique llega con confianza antes de medirse al Bayern.
💬 "Creo que en los 16 partidos que llevamos hemos sido mejores que el rival, menos contra el Arsenal". pic.twitter.com/6zTQHcFDj9
— Relevo (@relevo) November 25, 2024
راهێنەری سان جێرمان باسی لە برادلی بارکۆلا کرد و رایگەیاند، بۆ هەڵسەنگاندنی یاریزانێک دەبێت پەیڕەوی ئه‌و شتانە بکەین کە لە ساڵانی رابردوودا پێشکەشی کردووە، بۆیە بۆ یاریزانێکی لاو پرسێکی قورسە، دەبێت تا کۆتایی وه‌رزه‌كه چاوەڕێ بکەین، بەڵام بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەین وەک تیپێک بەهێزتر بین و تەنها پشت بە یەک یاریزان نەبەستین.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، ناتوانرێت بەراوردی بایرن میونشن و دۆرتمۆند بکرێت، بایرن تیپێکی دێرینه 6 جار نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە و بەدرێژایی ساڵان بەردەوام به‌ربژێر بووه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوەکە، تیپێكه زۆرترین هاوشێوەی ئێمەی هه‌یه، یارییەکی سەرنجڕاکێش و چێژبەخش ده‌بێت.
روونیشیکردەوە، گۆنکالۆ رامۆس لە قۆناخی کۆتایی چاکبوونەوەدایە، بێگومان هیوای گەڕانەوەی بۆ دەخوازین، بەڵام نازانم کەی به ته‌واوی ده‌گه‌رێته‌وه یاریگاكان، بەڵام ته‌واوی یاریزانەکانی تر ئامادەن، ئەمەش ئامانجی سەرەکی منە وەکو راهێنه‌ر
لویس ئێنریکی جەختی لەوە کردەوە، پێت خۆش بێت یان نا پاریس سانجێرمان تیپێکی ئاست بەرزە، له به‌رامبه‌ر بایرن پێویستە بە هەموو بوێرییەکەوە لە هێڵی بەرگری و هێرشبردن ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین، ئەگەر یاریزانی بەرامبەر لە ئێمە باشتر بێت، چەپڵەی بۆ لێدەدەین وهەوڵدەدەین لە یاری داهاتوودا باشتر بین”.
🎙 “Vous avez vu ! Je me suis amélioré en français… c’est l’accent de Versailles !”
😅 Quand Luis Enrique s’amuse en conférence de presse dans la langue de Molière après une question sur la hiérarchie des gardiens au PSG pic.twitter.com/hoK0Pkb6km
— RMC Sport (@RMCsport) November 23, 2024
لویس ئێنریکی خۆی له پرسیاری گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی تیپه‌كه دزیه‌وه و پرسیاری لێكرا کێ گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی ده‌بێت دۆنارۆما یان سافۆنۆڤ ؟ بە کورتی وەڵامی دایەوە و گوتی، وەک پشتڕاستم کردۆتەوە، هەموو یاریزانەکان ئامادەن.