یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان زانیاری نوێیان دەربارەی داهاتووی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاشكرا كرد.
لەم وەرزەدا و لە دوای هاتنی كیلیان ئێمباپێ ئاستی ریال مەدرید وەک پێوویست نییە و گومان لە مانەوەی كارلۆ ئانچێلۆتی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ئەو یانەیە دەكرێت.
لە ماوەی رابردوودا كارلۆ ئانچێلۆتی ئامانجی یەكەمی هەڵبژاردەی بەڕازیل بوو، دەیانوویست راهێنەرە ئیتاڵییەكە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ئەو هەڵبژاردەیە وەربگرێت.
ئێستا هەڵبژاردەی بەڕازیل بە شێوەیەكی كاتی لەلایەن دۆریڤاڵ جونیۆر راهێنەرایەتی دەكرێت.
🇧🇷 Brasil insiste: QUIEREN A ANCELOTTI.
¡Te lo contamos todo a las 23.45h en MEGA! pic.twitter.com/UXxxzf7k99
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) November 20, 2024
بە گوێرەی زانیارییەكانی بەرنامەی ئێل چێرینگویتۆی ئیسپانی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل جارێكی دیكە پەیوەندی بە كارلۆ ئانچێلۆتییەوە كردووە و بارودۆخی راهێنەرەكە لەگەل ریال مەدرید دەبینن.
ئاماژە بەوەشكراوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل پێیان وایە ئەم وەرزە كۆتا وەرزی كارلۆ ئانچێلۆتی لەگەڵ ریال مەدرید دەبێت.
ئەوەشخراوەتە روو، پێپ گواردیۆلا راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بژاردەیەكی دیكەیە، بەڵام پێیان وایە قورسە و ئەوە روونادات، بۆیە جارێكی دیكە لەگەڵ ئانچێلۆتی گفتوگۆكانیان دەستپێكردەوە.
بەڕازیل بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەمریكای باشوور بۆ یارییەكانی جامی جیهانی 2026 دێت.