یاریگا –
شەوی رابردوو ئەرجەنتین بە بردنەوە کۆتایی بە ساڵی 2024 هێنا کاتێک توانی لە میانی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026 بە گۆڵێک لە هەڵبژاردەی پێرو بباتەوە.
تاکە گۆڵەکەی تانگۆ لاوتارۆ مارتینێز بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش تۆماری کرد.
گرنگی گۆڵەکە بۆ هێرشبەرەکەی ئیتەر میلان تەنها مسۆگەرکردنی سێ خاڵی یارییەکە نەبوو، بەڵکوو هاوکات توانی یەکسانبێتەوە لەگەڵ ژمارەی گۆڵەکانی ئەفسانەی وڵاتەکە دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا بە تۆمارکردنی 32 گۆڵ.
ئێستا لاوتارۆ هاوشانی مارادۆنا لە ریزبەندی پێنجەم گۆڵکاری مێژووی ئەرجەنتین دێت و تەنها 4 گۆڵی ماوە پێش هێرنان کریسپۆی پلەی چوارەم بداتەوە.
لیۆنێل مێسی 112 گۆڵ پێشەنگە و، گابرێل باتیستوتا و سێرجیۆ ئەگوێرۆ بە 55 و 41 گۆڵ لە پلەکانی دووەم و سێیەم دێن.