ئاسیاعێراقگرنگترین

کاساس لەبارەی زۆری گۆڕینی پێکهاتەی عێراق روونکردنەوە دەدات

دەڵێت: عەلی جاسم ئامادەیە بۆ یارییەکە

Yariga App

یاریگا –

کاساس لەبارەی زۆری گۆڕینی پێکهاتەی عێراق روونکردنەوە دەدات، کە بەمدواییانە هاندەرانی عێراق رەخنە لە بەردەوام گۆڕینی پێکهاتەی هەڵبژاردەکەیان دەگرن.

خیسوس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی عومان لەبارەی ئەو رەخنانەی لەبارەی زۆری گۆڕینی پێکهاتەکەی دەڵێت :’من دوو ساڵە راهێنەری عێراقم، هەر کاتێک ببەینەوە هەمووان دڵخۆش دەبن و هەرچەند گۆڕانکاریمان لە پێکهاتەکەمان کردبێط کەس باسی ناکات، بەڵام کاتێک نابەینەوە هەمووان قسە لەسەر پێکهاتەکەمان دەکەن’.

هەروەها راهێنەرە ئیسپانییەکە دەشڵێت :’من هەمیشە پێکهاتەیەکی نموونەیی بەگوێرەی دۆخی یاریزانەکان و هەڵبژاردەکەمان دادەنێم، کاتێک ئێمە دەبەینەوە هاندەران ناڵێن بۆچی گۆڕانکاریت نەکرد و پێکهاتەکە وابوو، بەڵام کاتێک دەدۆڕێین هەمووان رەنخە دەگرن و دەپرسن’.

عەلی جاسم بۆ یارییەکە ئامادەیە و لەوانەیە بەشێوەیەکی ئاسایی بەشداریی یارییەکە بکات.

کاساس دەشڵێت :’لە جامی کەنداو لە پێنج یاری پێنج پێکهاتەی جیاوازمان یاریی پێکرد، لە پاڵاوتنەکانی رابردوو هەرچەندە شەش جار پێکهاتەکەمان گۆڕی کەچی سەرکەوتنمان بەدەستهێنا، پێویستە ئەم کلتورە بگۆڕدرێت کاتێک دەبەیتەوە باشترین تیپی، کاتێک دەدۆڕێی خراپترین تیپی’.

راهێنەرەکەی شێرەکانی رافیدەین دەشڵێت :’لە یاریی رابردوو یاریزانەکان ئەو پلانەیان جێبەجێ نەکرد کە بۆ یارییەکە کارمان لەسەر کردبوو، ئێمە هیچ کێشەیەکی توانای جەستەییمان نییە، هەردوولامان چەند یاریزانێکمان ئامادە نابن، بەڵام ئێمە بۆ بردنەوە یاریی دەکەین، عەلی جاسم ئامادەیە و لەوانەیە بە شیوەیەکی ئاسایی بۆ یارییەکە ئامادە بێت’.

سبەی سێشەممە عێراق لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 دەبێتە میوانی عومان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button