یاریگا –
یانەی هیلالی خەونی بە گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی کاپتنی نەسری دەبینێت، ده‌یه‌وێت بۆ جێگەی نێیماری بیگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
داهاتووی نێیمار لەگەڵ یانەی هیلالی سعودی نادیاره، ئەمەش بەهۆی دووبارەبوونەوەی پێکانەکانی، وایکردووه بەرپرسانی یانه‌كه بیر له‌وه بكه‌نه‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی پێبهێنن.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكردووتهوه، یانەی هیلال بڕیاریداوە لە مانگی یەکدا رێگەی به رۆیشتنی نێیمار بدات، ئەمەش دوای ئەوەی یانەکە بێزار بووە لە پێکانە دووبارەبووەکانی.
نێیمار کە لە هاوینی 2023 په‌یوه‌ندی به هیلال كرد، به گرێبەستێكی گەورە دادەنرا، تێچووی گواستنه‌وه‌كه‌ش 90 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر یانه‌كه كه‌وتووه، به‌هۆی پێكانه‌وه هیچ سوودێكی بۆ هیلال نه‌بووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌وه‌ی به‌وه‌كردووه، لە هەر حاڵەتێکدا، هیلال له مانگی یه‌ك ده‌ستبه‌رداری یاریزانه‌كه ده‌بێت و ته‌نانه‌ت ناوی له پاڵه‌وانه‌تیه ناوهخۆییهكانیش تۆمارناكات.
بەپێی ڕۆژنامە ئیسپانییەکە، لە ئێستاوە یانه‌كه لە هێڵی هێرشبردندا بەدوای جێگرهوكی باشی نێێمار ده‌گه‌رێن ، چونکە كارگێری یانەکە هەوڵدەدات یاریزانێک بگوازێته‌وه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر یانه‌كه هه‌بێت.
یەکێک لەو ناوانەی له لیستی به‌ربژێره‌كانی یانه‌كه هه‌یه كاپتنى یانه‌ی نه‌سڕ و هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال کریستیانۆ رۆناڵدۆیە.
رۆژنامەکە نووسیویه‌تی، لەم وەرزەدا رۆناڵدۆ له 11 یاریی 8 گۆڵی كردووه ئه‌م ژماره‌ی دۆنی پێباشه و هه‌وڵده‌دات گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات و خەون بەوه ده‌بینێت ئەستێرە پورتوگالییە درێسی یانه‌كه بپۆشێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی دۆن، دانوستان له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ش ده‌كات، چونكه ترسیان له‌وه هه‌یه یاریزانه‌كه گرێبه‌سته‌كه ره‌تبكاته‌وه.