سعوودیەگرنگترین

هەواڵێکی شۆکهێنەر لەبارەی رۆناڵدۆەوە گەشت

هیلالی سعودی رۆناڵدۆی دەوێ!

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوەکانی هەواڵ لە سعودیەوە زانیاریی شۆکهێنەریان بڵاوکردەوە لەسەر خواستی یانەیەکی ئەو وڵاتە بۆ گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

شەوی دووشەممەی رابردوو نێیمار دا سیلڤا دوای ماوەیەکی زۆر لە دابڕان بەهۆی پێکانەوە، جارێکیتر گەڕایەوە لاکێشەی سەوز لە یاریی هیلال بەرامبەر ئیستقلالی ئێرانی، بەڵام دیسان پێکان بەرۆکی گرتەوە و پێش ئەوەی یارییەکە تەواوبکات گۆڕنکاری ناچاری پێکرا کە بەو هۆیەوە بۆ ماوەی چوار تا شەش هەفتەی دیکە لە یاریکردن دادەبڕێت.

زنجیرەی یەک لەدوای یەکی پێکانی ئەستێرە بەڕازیلیەکە، ئەمڕۆ لە سعودیەوە هەواڵەکان بەجۆڕێک بوون کە هیلال رەنگە ئەم زستانە بە یەکجاری گرێبەستی نێیمار هەڵوەشێننەوە پێش ئەوەی بگاتە هاوینی داهاتوو کە وادەی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەیەتی.

لە درێژەی ئەو پەرەسەندنانەدا، لە بەرنامەی ئاکشن مع ولید کە میدیاکاری بەناوبانگی سعودی وەلیدا ئەلفەڕاج پێشکەشی دەکات، ئەو زانیاریانە باسکران کە هیلال بێهیوان لە نێیمار و پێیان وانییە چیتر کەڵک لەو یاریزانە وەربگرن بەهۆی دابەزینی توانای جەستەیی و تووشبوونی بە پێکانی زۆر.

هەر لە درێژەی بەرنامەکەدا کە سەرچاوە ئیسپانیەکانیش گرنگیان پێداوە، هیلال ئێستا هەڵسەنگاند بۆ بارودۆخەکە دەکات و هاوکات چەند بژاردەیەکیشیان بۆ شوێنگرتنەوەی نێیمار دەستنیشانکردووە و کریستیانۆ رۆناڵدۆی کاپتنی نەسڕی رکابەریشیان یەکێکە لەو یاریزانانەی خستوویانەتە ژێرە رادارەکانیانەوە.

گرێبەستی ئەفسانە پۆرتوگالیەکە لە هاوینی 2025 بەسەردەچێ، ئەوکات تەمەنی دەچێتە نێو 41 ساڵیەوە و دیار نییە گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە بۆ ساڵێکی دیکە یاخود وێستگەیەکیتر هەڵدەبژێرێ.

بەپیچەوانەی نێیمارەوە، هەڵکشانی تەمەن رێگر نەبووە لە توانا گۆڵکارییەکەی دۆن. لەم وەرزەی خولی سعودی لە 8 بەشداریدا 6 گۆڵ و 2 ئەسیست و، لە چامپیۆنزلیگی ئاسیاش لە 3 یاریدا 2 گۆڵی هەیە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button